نەوڕەس محەمەد شقارتە چاپ دەكات

  2020-09-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمساڵ دەزگای نوسیار خەڵاتی چەند كتێبێكی كرد، لە بوارەكانی (شیعر، چیرۆك، ڕۆمان) لە نێویاندا كتێبی شیعری (شقارتە)ی نەوڕەس محەمەد خەڵاتی وەرگرت و بڕیاریشە هەر لەلایەن دەزگای نوسیارەوە چاپ و بڵاوبكێتەوە.


نەورەس محەمەد، نوسەری شقارتە، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی وت: یەكەم ئەزموونی منە كە لەلایەن دەزگای نوسیارەوە چاپ و بڵاودەكرێتەوە تیایدا هەوڵمداوە وێنەی ئەو ڕێگا و ئازار و بەربەستانە بهێنمە نێو زمانەوە  كە دەكرێ هەر مرۆڤیك لە قۆناغەكانی ژیانیدا ڕووبەڕووی ببێتەوە كە خەون دەبینێ. 

ئەو وتیشی: لەو كتێبەدا مەبەستمە بپرسم ئایا كۆمەڵگە و داب و نەریت بۆچی لەنێو خۆیدا لولمان دەدا و كۆت و بەندمان دەكا؟ بۆچی نوكی زمانیان لە ئێسكەكانمان دەخشێنن؟ 

ئەو خانمە شاعیرە وتیشی: (شقارتە)بیرهێنانەوەی مرۆڤبوونە، پێش ئەوەی ڕەگەزێك بێت، هەر شیعرە و ئازارێكی قوڵی لەخۆیدا هەڵگرتووە، ئازار و ئیستاتیكا لە (شقارتە)دا یەكدەگرن و ململانێی نێوان من و ئەوان دەكات.


ڕیکلام