وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند بکوژی سەرەکی و تۆمەتبارانی روداوی کوشتنەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکەی فەرمانبەرانیان دەستگیرکردوە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە کەمتر لە 10 کاتژمێر تیمەکانی پۆلیس توانویانە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربکەن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و برایەکی خاوەن ماڵەکەیان کوشت کەگەنجێکی تەمەن 24 ساڵە و تازە هاوسەرگیری کردوە.
هەروەها دوو کەسی دیکە لە دراوسێکانی ماڵەکە لە گەڕەکەکە برینداربوون.
خاوەن ماڵەکە و کەسوکارەکانیان دەڵێن ئەو کەسانە ناناسن و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵیان نیە و نازانن روداوەکە چۆن رویداوە.