ئەردۆغان: ئامادەم سزای لە سێدارەدان پەسەند بكەم

  2020-10-01  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای بەشداری كردنی لە مەراسیمی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی وڵاتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە بارەی دەركردنی سزای لە سێدارەدان روونكردنەوەیدا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، رایگەیاند ''ھەركاتێك پەرلەمان بڕیارێكی ئەرێنیی دەركرد لەبارەی لەسێدارەدان، ئەوا منیش وەك دەسەڵاتی پەسەندكردن پەسەندی دەكەم''.

ئەو وتیشی: ئەگەر پەرلەمان بەرەو پێكهاتەیەكی نوێ هەنگاوی نوێ بنێت لەبارەی دادگای دەستووری، ئەوا منیش بە خۆشحاڵییەوە بەشداری تیادا دەكەم. 

ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەیەكە سەرۆك كۆماری توركیا لە هەوڵی گێڕانەوەی سزای لە سێدارەدانە بۆ وڵاتەكە، لە كاتێكدا پێشتر بەهۆی هەوڵكانیان بۆ چونە یەكێتی ئەوروپا ئەو سزایە لە یاساكانی وڵاتەكەدا لابرابوو. 


ڕیکلام