پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند دوو تۆمەتباری سوتاندنی شاخی گۆیژەیان دەستگیرکردوەو دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە،دوای سوتاندنی شاخەکە پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی، پاش به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ڕۆژی (2020/10/3) دو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی سوتاندنی دره‌خته‌كانی شاخی ده‌ستگیر بكرێن.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە هه‌ردو تۆمه‌تبار (د، ح، ع) له‌دایكبووی 1993 و (ه، ع، ا) له‌دایكبووی 1990، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیاناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا.
هەروەها له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (10/ژینگه) ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن .
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو ئاگر لە شاخی گوێژە کەوتەوە و بەشێکی زۆری دارەکانی سوتان کەتەمەنیان دەیان ساڵە ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.