ساڵه‌كان ماندوون و گۆرانی نیوه‌ گوتراون

  2021-01-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

ساڵهكان ماندوون و گۆرانی نیوه گوتراون

دیوانهكهم لهلایهك دادهنێم و داوا له خودا دهكهم

ئهو چاكهیهم لهگهڵدا بكات

له ڕۆژی لهدایكبوونم كۆچ و باربم

داره‌بازه‌ی بۆنخۆشیشم بهرز بكرێتهوه ناو ڕووناكییهكی بههێز

ئهفسوونێك خهمڵیوه و میوهكان كۆ دهكهمهوه

لاباڵێكی مێش له خۆشاویان نقووم دهكهم

دهستم به سینگهوه گرت و ههڵمبڕی و ههڵمدا

ههواڵی بای جهنگی ناو چیاكانم پرسی

بۆنی پیس و ناقۆڵای لوولهی تفهنگم بۆ هات

خۆشی له خۆم

ڕازی كهروێشكێكم نهشكاندووه

مێشێكیشم لهكهدار نهكردووه

قاچێكم له ڕۆخی كهوتنهخوارهوه داكهوتووه

ئهنگوستیلهی حیكمهتیش

له پهنجهم بهخهبهره و دهڵێت

ئهمشهو بهیان زوو دێ و زیاتر له جارێك بسووتێ

دهڵێی یهكهمجاره ژیان چهترم لهسهر ههڵدهدا

دنیا سهرهتایه و ساڵهكانیش پێڕهوكهن

شیعرزادهیهكی به خانهكانی خودا ڕهنگاوڕهنگ بووم

بهناو خهڵكدا تێپهڕیم

ویستم دوا وشهیان لێ وهرگرم و دوا وشهشم ببیستن 

ڕوخسارهكان گرمۆڵه ببوون

مردنیش بهردهوام ڕووی دهدا

بیرم له ئاسمانی به باران كردبووهوه‌‌ و هاتبووم

گوللهی گیربوو له زمانیان دهربهێنم

كوورهی ئهتۆمیش

وهك دهمی بوڕكانێكی دامركاو دابخهم

تهم ڕێگاكانی گهمارۆ دابوو

نارنجێك بووم

باران له دار بهریدامهوه ناو چاڵی گوللهیهك

چێڵێكی عۆل و حهپۆل دهمخوات

نوێژی ئهستێران چاوهكانی خهڵك تاریكن

تاریكایی جیهانیشم لهپێشه

پێویسته من ئارام بم

شیعر ئهندازهی ئازارهكانی زهوی و بیرهوهری شوێنپێكان

كردوومت به خوێنی پشتی خۆت

له گۆڕستانی شادمانیی ئاوێتهی خاكم كه

پێشهكیم بۆ كتێبی خوداوهندان

درهختی بنهماڵهی شیعر

به ژوور سهرمهوه شهرحی حاڵه

له پهلكی یهكهمدا

كه تهختهڕهشی ڕهوانبێژییه بنووسن ئاوێنه گهورهكه

له پهلكی دووهمیشدا پهیكهری سهركرده

دهڵێی یهكهمجارمه چاو بهرز دهكهمهوه ناو ڕووناكییهكی بههێز

له ئهستێرهیهكی نزیك ورد دهبمهوه

بێپهروایی هاتوچوونی بڵاچه

ئهو كاته نهرمهی ماوه بۆ سبهینێ

ههڵقوڵانی ناخێك كوشتیان وریابوو نهمرد

بیركردنهوه لهو ئازایانهی دهبنه سرووشی پێشبینی

له یهكهم ئومێددا گهشهدهكهن

له دوا ئومێدیش دهمێننهوه

بهم شێوهیه له لهشێكدا ڕهنگ و ڕووم كرایهوه

زهوی به هێمای پهنجه گهرم بوو

ڕهش و سپی ڕهنگی تهواون و له چاڵی گوللهیهك

ڕستی بینینیان تێكپهڕی

مهترسیی دڕندهی تاههتایییان تێپهڕاند

شیعر كردنی به یهكهم ئومێد

ئومێدی دووهمیش هێشتان ڕوخساری پیشان نهداوین

پاراو و ئاشكرا له خوێنمدا

ههناسهیان لهسهرخۆ خواردهوه

ئهوهیان بینی كه دهیانهوێ

                   *        *        *

ڕووناكییهكی مایهوهی ناو قۆزاخه

كۆمهڵێك دهستنووسی تهواونهكراوی دامێ

به تاسهوه ڕاما و فهرموو تهواویان بكه

له ساكاریی توانیم بهم جۆره بژیم

باران بهر له بارینی

كۆپلهیهكی له دهستنووسهكهی پێیداهاتبوومه‌‌وه

ههڵبژارد بۆ ههڵهچنی

له ماتهمی بلیمهتان بگهڕێوه

خانهی شاكارهكانی خودا ڕژاوهته خانهكانتهوه

خوێنت بهرهو سووربوون دهڕوا و ڕاڕایی پاك دهكاتهوه

دهشزانم لهناو چاڵی گوللهدا دهبێ قهڵهمكێشی

خاڵی سهر ڕوومهتی ههوری ڕێبوار بكێشم

بهو گۆزهیهش بگهم كه سكاڵای له جامهكان دهكرد

گای ورووژاو به نووكه قۆچێك تووڕی دابووه لاڕێ

                   *        *        *

بۆنی هێلكهی ڕووخۆشی ناو هێلانه

دهكهم و ختووكهی ترووكانی دهدهم

باڵنده له واتا ڕووت نابێتهوه و دەكەوێتە باڵەپڕژێ

سوپاس بۆ خودا كهروێشك گۆشتخۆرنهبوو

ئهگهر پهنجهم لهسهر كاغهز

ڕاوی له گۆمی لێڵ كرد

لێ دهگهڕێم مشكی دز بیخوا

چاوەڕوانیی و بێزاریيم كهمتر دهبن

دهشمهوێ خهونهكانم زوو بگرم

نهوهك سەریان لەبن باڵی شكاوی

نائومێدیی بنێن و لە دەستم دەرچن

                   *        *        *

قتووی دهرمانهكانم لەسەر پشتی ئەسپی

نیگا گوڵاو دانا

سروودی مهستان له حاڵیان پرسیم

پێم له عارد خشاند و له میانهی دوو خهون

بووم به ڕووهكخۆر

باڵندەش بەهەوام پەڕوباڵیان گرت

وێنەی منن ڕژاونەتە باخچە گشتییەكان

بە سینگی ئارامەوە هەناسە دەخۆنەوە

لە ڕووداوی لەدایكبوونم ڕازیم

                   *        *        *

شیعرهكانم دڵسۆزمن و ژیانی لهوه باشتر ناژین

داواشم له خاڵبهندی كردووه واز له ڕاوهدوونانی ڕسته بێنێت

ئێستا ههر ئهوهندهم لهسهره

له نائومێدی نهترسم و بشزانم ههوێنی ئاسوودهیی نامهیێت

                   *        *        *

لهناو گهرمهی خهونێكدا ئهو ڕازهم دهستنیشانكرد

گۆڕستانی شادمانییم له گوندهكهمه

ڕوخساره له یادكراوهكان و باڵنده تێیدا بهخهبهردێن

دار قهڵهمتۆزهكان تهواو دهنگی منن

وهك برووسكه زیندوون

وهرن كلیلی دهرگای باخم

لێ وهرگرن گڵۆپی تێدا دهپشكوێ

دنیا تۆ ناتوانی تێبگهی جارێ زۆر منداڵی

چهك و فهنهر و پهڕهمووچ دادهنێم و وچانێك

شتێكی ساده ڕوودهدا

وندهبم و شوێنهكهم پێنازانن

ژیان دهپارێزم و سهیری ئهو دهستانه دهكهم

كه گوشیومن بۆ تهوقه

له گۆڕهكهشمهوه لهخۆم دهڕوانم

بوومهته گۆی زهوی به چواردهوری ههموواندا دهسووڕێمهوه

تاج و ئهڵماسی واقوڕمانێكی ههمیشهیین

مانگ دهبینم دهژی

ئهسپی كێوی یهكهم گزنگ

دهخاته سهرپشتی و دێته سهرەتای ڕێگا

دهپرسێ خودا ئاسمانی بۆ باڵنده یان فڕۆكه ڕۆشنكردووه

شیعریش نقێمی ئەنگوستیلە ڕۆشندەكاتەوە

هەنگاوی ورچی عۆل و حەپۆلی پێ تێك دەدا

تشرینی دووهمی 2018 ههولێر



ڕیکلام