من لە رۆژئاوای پێستتەوە
تا رۆژهەڵاتی و
لە باکووری باڵاتەوە
تا باشووریم ناردۆتە
نادیارترین شوێنی مێشکم.
ئەزانم وڕینە دەکەم و
وڕینەکانم تەنیا لای تۆ ئۆقرە دەگرن.
بەڵام تۆ لە نادیارترین شوێنی مێشکمی و
من دەترسم لە دووبارە خوێندنەوەت.
ئەزانم دەبێ ئینسان
ڕووبەڕووی ترسەکانی ببێتەوە
ئەزانم تا ئەبەد بێقەراریم
نۆتێکی سەرگەردانە کە تۆ دەزانی بیژەنی.
بەڵا تۆ لە نادیارترین شوێنی مێشکمی و
من دەترسم بۆن بە لاپەڕەکانتەوە بکەم.
بەهارحسەینی