كاتێك گەڕامەوە نەختێكت لە خۆڵی مانگت بۆ دێنم*

  2021-02-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژیر جوتیار

هاواری ئەكرد،هاواری ئەكرد :

وەرنە وەرنەوە

داشكاندمان كرد،

سوراحیەك فرمێسك نەرخەكەی دڵشكاندنە

لەسەدا هەشتا داشكاندمان بۆ پیاسەی ئێواران كردوە

چبسی پێكەنین بكڕەو نوكتەیەكی حیز لەگەڵ خۆت بەرەوە

فاستی برین و

مەعجوونی دڵ و

تایتیی خەیاڵ و

گسكی دڵتەنگی و

دەستكێشی قەهر و

سابونی جوانی

نەرخەكەی تەنها باوەشێك و چنگێك متمانەیە

كاكی سۆپەرماركێت بەردەوامەلە داشكاندنە     سەیروسەمەرەكانی    

پاكەتێك متمانە

كیسەیەك دڵ

نیوكیلۆ عەشق

دووفەردە باوەش

یەك دەبەی خۆشەویستی بەڕۆنی بیركردن

سێ كارتۆن هەناسە

بكڕەوە نەرخەكەی تەنها ڕێگای كۆچبەرانە

بیكڕەو ناوت ئەچێتە پێشبڕكێ میزكردن

دیاری ئێمە دڵێكی تر ئەویش بەردە

پیاوێكی ڕیش سپی و چاو سەوز لەوبەری سۆپەرماركێتی  داشكاندن بەخۆی لافیەتەكەی دەستیەوە چاوەڕوانی نیگرانیە و زوو زووبەدەم برینەی ڕۆژگاری دڵەوە ئەڵێ

)بەڵی بۆ نەكڕینی نەستەلەی خەمۆكی و ساردی قەهر (

ئەو ئەیزانی ژیان لەناو نامەكانی مەسنجەرو

كورتەنامەكانی ئاسیاسێڵ كە بێ ماناییە لە واتاكۆنابێتەوە

خەریك بوو خەڵكی وەڕزئەبوون لەداشكاندەكانی كاكی سۆپەرماركێت

ئەویش بەبەلەز ڕوحێكی هەیاجانەوە

بەدەستێكی ئارەقەی دسڕی وبەدەستەكەی دی

ئاماژەی بۆ دڵی ئەكرد ئەیووت :

ئەكرێ ببینە یەك و دڵتەنگیەكانی سەردەمی سەرمایەداری بشكێنین

هەم دیسان خەڵك

ئۆغرەیەی دشكاندنیان نەما

وەلێ گەر ئەوانە ئەیانزانی

ئەوان ئەیانزانی داشكاندن بەشێكە لەڕۆح

ئەوەتا عاشق برینەكانی خۆی

لەناو دێڕێكی خواری مەرگ دائەنێت

لەناو هەناوی شاعیرێكا

بەشێكە لەزبڵ

لەڕۆخی كەناری چڵك

لەبەلەمی خەیاڵ

ئەوان بەدرووشمێكی تر

بەڕۆحێكی تر ئەیان وت

*بەڵێ هەن و یەكجار زۆرن

بارزرگانی فرمێسك و خۆێن

......................................

)ئۆریانا ڤالاچی (*

*هێمنی شاعیر



ڕیکلام