بە کورتی سەبارەت بە نووسەری فەڕەنسی ئانا گاڤاڵدا

  2021-03-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەکێک لە ڕۆمانەکانی لە شکستی هاوسەرگیریی خۆیەوە وەرگرتووە

وەرگێڕانی: گوڵان مەحمود

ئانا گاڤاڵدا له‌  ۹ی دیسەمبەری ساڵی ۱۹۷۰ لە فەڕەنسا لەدایکبووە. ئه‌و سه‌ر به‌ خانه‌واده‌يه‌كى بورژوازى بووه‌ و ژيانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ى پڕ لە خوێندن و خوێندنەوەی ھەبووه‌، دايك و باوكى كاريان نه‌خش كردن بوو له‌سه‌ر ئاوريشم. پاشان خۆشى بووه‌  مامۆستای زمانی فەڕەنسی لە قوتابخانەیەکی دواناوەندیدا.

يه‌كه‌م كتێبى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ چيرۆكێك بوو كه‌ له‌ رِوانگه‌ى ره‌خنه‌ گرانه‌وه‌ كتێبێكى ئێجگار سه‌ركه‌وتوو و پڕ تايبه‌تمه‌ندى بوو بۆ تازە نووسه‌رێك. ئه‌م كتێبه‌ى له‌ ساڵى ١٩٩٩دا بڵاوکردۆتەوە و له‌ڕوى فرۆشیشە‌وه‌ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و به‌ته‌نيا لە فەڕەنسادا زیاتر لە حەفتا و پینج هەزار چاپی لێ فرۆشرا و پاش ساڵێك، واته‌ ساڵی ٢٠٠٠ خەڵاتی ET1-lire ی بردەوە. دواتر و پاش چه‌ند ساڵێك  بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدرا، لەوانەش ئینگلیزی و لە هه‌مان كاتدا له‌  زیاتر لە ۲۷ وڵاتدا فرۆشرا.

 کتێبی 'دەمویست کەسێک لەشوێنێک چاوەڕوانم بێت' پیاهەڵدانی زۆری بەسەردا گوترا و هەڵبژاردنی کتێبخانە و قوتابخانەکان بوو لە سەرانسەری جیهاندا و بە چەندین زمان خوێنه‌ران ده‌يان خوێنده‌وه‌.

ئانا گاڤاڵدا پاش ئه‌زموونى كورته‌ چيرۆكه‌كانى یەکەمین ڕۆمانی 'خۆشم دەویست' کە لە شکستی هاوسەرگیرییەکەی خۆیەوە وەریگرتبوو لە ساڵی ۲۰۰۲ لە فەڕەنسا بڵاوکردەوە و دواتر کرا بە ئینگلیزی و ئەوەش بەهەمان شێوە سەرکەوتنێکی ئەدەبی گەورە و فرۆشێکی باشی هەبوو. ئه‌و له‌و ڕۆمانه‌دا باسى ئازار و بێتاقه‌تى كه‌سێك نا كه‌ جێهێڵراوه‌ به‌ڵكو باسى ئازارى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ جێهێڵه‌ر و ڕۆشتووه‌.

 بەدوای ئەوەدا ڕۆمانێکی کورتی ۹٦ لاپەڕەیی نووسی بەناوی ۳٥ کیلۆیە(۹٥ جونەی لە هیوا) و گوتی کە ئەوەی بۆ ئەو قوتابیانیانە نووسیوە کە لە قوتابخانە سەما دەکەن بەڵام مرۆڤی چاکن.

پاشتر و  لەساڵی ۲۰۰٤، ڕۆمانی سێیەمی ''پێکەوەبوون، هەمووشتێکە''ى نووسى ، كه‌ تێيدا  سەرنجی خستبووە سەر ژیانی چوار کەس کە لە خانوویەکدا دەژیان: هونەرمەندێکی گەنج کە لە شەودا وەک کارگوزار کاردەکات، گەنجێکی بۆرژوازی، چێشتلێنەرێک، وە داپیرەیەکی پیر. کتێبەکە لە ٦۰۰ لاپەڕە پێکهاتووە و یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکان لە فەڕەنسا و وەرگێڕدراوە بۆ ئینگلیزی و له‌ هه‌مان كاتدا به‌ درێژترين رۆمانى گاڤاڵدا ده‌ناسرێت .

 لە ساڵی ۲۰۰۷دا، هەر سێ کتێبەکەی لە فەڕەنسا زیاتر لە سێ ملیۆن چاپیان لێ فرۆشرابوو.

 کتێبی 'پێکەوەبوون، ھەمووشتێکە' كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ كاره‌كانى گاڤاڵدا ساڵی ۲۰۰۷ کراوە بە فیلم.

هه‌روه‌ها ڕۆمانى (خۆشمده‌ويست) له‌ ساڵى ٢٠٠٠كراوه‌ به‌ فيلم.

گاڤاڵدا خاوه‌نى دوو منداڵه و سیان لە کتێبەکانیشی کراون بە کوردی

ئەمانەی خوارەوە بەرگی کتێبەکانی ئەو خانمە نووسەرەن بە زمانی کوردی..



ڕیکلام