عەلی زەیدی تەنها بە یەک جوڵە بڕی ١٧ تریلیۆن دیناری بۆ بودجە زیادکرد

  24/08/2026  |    1068 جار خوێندراوەتەوە

 بابەتەکە چییە؟

بەپێی قسەکانی عەلی زەیدی لەمیانی میوانداریکردنی لە کۆنفرانسی دیواری بەغداد دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە دیاریکراوی چی گوت؟
(( گوتی ئەو نەوتەی ئاڕاستەی بەکاربردنی ناوخۆیی دەکرێت، وەزارەتی دارایی بە ٥ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک بە وەزارەتی نەوتی دەفرۆشێت. 

مۆدێلێکی ئابوریمان دروستکرد، تاوتوێی بابەتەکەمان کرد و ڕێککەوتین لەسەر مۆدێلێکی ئابوری کە ئەم بەرمیلە لە بری ئەوەی بە ٥ هەزار بفرۆشرێت، بە ٣٠% کەمتر لە نرخی جیهانی بفرۆشرێت بە وەزارەتی نەوت، بە دڵنیاییەوە بە پاراستنی هەمان پاڵپشتی (دعم) بۆ نرخەکانی بەنزین، گاز و غاز، وەک خۆیان دەمێننەوە و ئەو نرخانەی ئێستا هەن ناگۆڕێن.))

تەنها ئەم جوڵە بچوکە بۆ بودجەی دەوڵەت ساڵانە ١٧ تریلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار دابین دەکات لە ١ ی ١٠ ی ئەمساڵەوە حساب دەکرێت.

 بێنە بەرچاوت ئەگەر بە دۆلاریش بپێورێت، نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار دەکات، ڕەنگە ئەمە زۆرتر لە ١٣ بۆ ١٤ ملیار دۆلار لە کورتهێنانی ساڵانە کەمبکاتەوە، ئەوەش تەنها لە ڕێگەی یەک جوڵەوە.

تێبینی/ ئەم نەوتە کە فرۆشراوە بە وەزارەتی نەوت ڕۆژی یەک ملێون بەرمیل وە بەرمیلی بە پێنج هەزار دینار، ئەو وەسیلە بووە کە زۆرترین گەندەڵی تیدا کراوە.

زیاتر