وتەیەک ھەیە دەڵێ ئەو شارەی لەپاش بەرگری و شەڕکردن دەگیرێت، ئاسانتر دەتوانی كۆنترۆڵی بكه‌یته‌وه، وەڵێ ئەو شار‌و ناوچەیەی بەبێ شەڕ ڕادەستی دەکەیت، بە ئەستەم دەتوانی بچیته‌وه ناوی.
ئەم وتەیە وەکو وایە بۆ کەرکوک و پارتی وترا بێت. لەپای نەجەنگان و ھەڵھاتن و بەمەبەست ڕادەستکردنی کەرکوک بەحکومەتی عیراقی، پارتی نایه‌وێت هه‌رگیز نه خۆی و نه هیچ كوردێكی تر بچێته‌وه كه‌ركوك. ھەڵھاتنی فەرماندەکانی پارتی لەکەرکوک، له شه‌ڕه جیاجیاكان دا له‌گه‌ڵ داعش و دواتریش به‌رامبه‌ر سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، نیشانی داین كه پارتی پیاوی ئه‌و مه‌یدانه نییه. بە ئێستاشەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ئەو شارەی ته‌نها نەوتەکەیان دەبرد و خێر‌و بێریان تاڵان دەکرد، و به درۆوه ناوی دڵ و گوڵیان لێ نابوو.
ڕیفراندۆم ئه‌و شەکرە ژەھراوییە بوو كه پارتی دەرخواردی خه‌ڵكی كوردستانی دا و صەدا ٥١ی خاکی كوردستانی پێ به‌خشییه داگیركه‌ر. پارتی ته‌نها به‌مه نه‌وه‌ستاوه. زیاتر له ٪٢٠ی خاكی كوردستانیشی خستۆته بن ده‌ستی سوپای توركیا و كێ‌و و لوتكه‌ی زۆر به‌رز و قاره‌مانی كوردستا، به چاوساغیی ئه‌وان، ئێستا باره‌گای جه‌ندرمه‌ی داگیركه‌ره.
دۆڕاوەكانی سەری رەش باش ده‌زانن كه دوای شكستی ریفراندۆم و كەتنە گەورەكەیان بەسەر هەرێمی كوردستان، ناچارن جارجار بە شەرمەوە بڵێن ئێمه مەرجەعتانین. به‌ڵام له راستی دا، ته‌نها مەرجەعی شكست و خیانەت و پاشكۆیەتین. لەدوای ئەوەی سواری سەری خۆیان بوون لە ریفراندۆم، دوای ئەوەی كوردستانیان كردە ناو شكستێكەوە كە تا دەیان ساڵی دیكە دەبێت خەڵكی كوردستان باجەكەی بدات، دەیانەوێ شكست و دۆڕاوییەكانی خۆیان بخانە ئەستۆی كەسانی دیكە، دەیانەوێ لێدوانە مێژووییه‌كه بیر خه‌ڵكی هۆشیار ببەنەوە كه ده‌یگوت "ئەگەر سەری نەگرت، بڵێن شێت بووە و سواری سەری خۆی بووە".
به‌داخه‌وه، ئەوە ریفراندۆم سەری نەگرت، وا 51%ی خاكی كوردستانیش بەهۆی ملهوڕیەكانی برا گه‌وره زه‌رده‌كان لەدەستدرا، بەڵام ئەوەی بەڵێنەكەی نەبردە سەر تەنها ئه‌وانه بوون كە لەبری خۆیان سواری سەری خەڵكی بەشە مەینەتی ئەم وڵاتە بوون.
ئه‌وان كە لەدوای شكستی ریفراندۆمەوە خۆیان خزاندە كونی ژوورەوە و گه‌ڕانه‌وه زێده دووره‌كان و له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا نه‌ماون، شەرمیان لە خۆیان و قسەكانی خۆیان دەکرد، كاتێكیش سەریان بەرز كردەوە راسته‌و راست گەیشتنە بەغداد، چونە بەردەم دەرگای یەك بەیەكی سەركردەكانی حەشدی شەعبی و پارانەوە كە لاپەڕەیەكی نوێ هەڵدەنەوە و به ئێران و عێراقیان وت "ئەوەی كردمان هەڵەبوو، داوای لێبووردن ده‌كه‌ین و زۆر زۆر په‌شیمانین".
ئه‌وانه دەبێت بخرێنه به‌رده‌م دادگایی كردنی مێژوو، دەبێت لە دەفتەری خیانەتەكانی كورددا ناویان به فۆنتی گه‌وره تۆمار بكرێت، دەبێت بكرێن به په‌ند و عیبره‌ت بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده كه حزب و بنه‌ماڵه‌یه‌ك چۆن چارەنوسی گەلی كورد و سه‌دان ساڵ خه‌باتی ئه‌م میله‌ته‌یان خستە قومارەوە.