یەکێتی چی لە پارتی دەکات؟

توانا ئەمین

نوسەر و چیرۆکنوس
  25/07/2020  |    28628 جار خوێندراوەتەوە

جوڵەکانی ئەم دواییەی سەرکردایەتی یەکێتی بەو خێراییە چاوەڕواننەکراو بوو، تا بایکۆتکردنی پارلەمان تەکتیک و فشاربوو بۆ ئەوەی پارتی ناچار بکات سەرکردایەتی نوێ و بەتایەتیش لاهور شێخ جەنگی قبووڵ بکات.

 بەڵام کشانەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەت، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم پارتی دەموچاوی بەرامبەر هاوسەرۆکە نوێکەی یەکێتی باش نەبوو، بژاردەیەکی زۆر کراوەیە و سوعبەتەکە قورستر دەکات و یارییەکە دەخاتە گێمێکی ترەوە.

ئەو گێمە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت، کە هەم پارتی ئەو سیناریۆیەی تاوتوێ کردووە، هەم یەکێتی ئەو پەیامەی داوە بە دەرەوە و عێراق و وڵاتانی ناوچەکەش.

هەڵبژاردنی پێشوەخت تەنها بژاردەیەکە یەکێتی بتوانێ کورسییەکانی لەگەڵ پارتی یەکسان بکاتەوە، موجازەفەیەکی قورسە کە یەکێتی سەری لێ دەخورێت و دەشیکات.

زیاتر