هەموو ڕۆژێک کەسێک (بەکرێگیراوە!)..

توانا ئەمین

نوسەر و چیرۆکنوس
  24/04/2023  |    18192 جار خوێندراوەتەوە
برادەرانی پارتی، یان ڕاستتر خەتێکی ناو پارتی ئامادەن تۆمەت بۆ هەر کەسێک دروست بکەن، ئەگەر ئەو کەسە میدیاکاری کەناڵێکیش بێت کە هەر بە پارەی پارتی بەڕێوە دەچێت.. 

ڕەنج سەنگاوی جگە لەوەی شاعیرە، میدیاکارێکی سەرکەوتووە، ڕەنگە زیاتر لە ٥٠٠٠ بەرنامەی لە تەلەفزیۆندا پێشکەش کردبێت... ئێستا بە هۆی پێشکەش کردنی بەرنامەیەک لە کەناڵێک کە جێگری سەرۆکی پارتی تەمویلی دەکات، خەتێکی تری پارتی هەڵمەتێکی ناشرینکردنی نەک لە میدیا علوجەکانیان، بەڵکو لە میدیا فەرمییەکانیانەوە دەست پێکردووە. 

ڕەنج ئەگەر میدیاکارێکی خراپ بێت لەبەر ئەوەی لە گەورەترین کەناڵی پارتی پرۆگرامی هەیە، ئەوە خراپە. بەڵام ئەگەر خۆی میدیاکارێکی سەرکەوتوو بێت، بە پێشکەشکردنی بەرنامەیەک نابێ بەو کوڕە خراپەی ئێستا برادەرانی خەتێک لە پارتی تۆمەت دەدەنە پاڵی!

هەرچۆنێک بێت، ئەم کوڕە ١٠ ساڵە لە ڕووداو کار دەکات، بۆ لای پارتی خراپ نەبوو، ئێستا خێرە لە میدیای خەتی سەرۆکی حکومەت لەپڕ بوو بە بەکرێگیراو..؟!
زیاتر