برا گەورە
24/04/2023
|
3673 جار خوێندراوەتەوە
لایەنگران و هەوادارانی پارتەکەی بەشانازیەوە پێی دەڵێن« براگەورە»
نازانم ئایا ئەو خەڵکە سادەیە دەزانن ئەو زاراوەیە لە جیهانی سیاسەتو دەسەلاتدا مانای چیە و بەو مانایە بەکاری دەھێنن؟ یان هەر وەک زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی یان عەشایەری بەکاری دەهێنن ؟؟!
برا گەورە وەک زاراوەی سیاسی « بۆ ئەوانەی کە نایزانن »ئاماژەیە بۆ حکومەتێک یان کەسێک لە دەسەڵاتدا کە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی خەڵک دەکات ئازادیەکان سنوردار دەکات و چاودێری تاکەکان دەکات لەڕێگای ژمارەیەکی زۆری دەزگای ئەمنی و سیخوڕی .
ئەم زاراوەیە بۆ یەکەم جار جۆرج ئۆیل لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی «١٩٨٤» کە لەساڵی ١٩٤٩ بلاوی کردەوە ئەم زاراوەیەی بەکارهێنا، ئیدی لەو کاتەوە بەکاردێت بۆ دەسەلاتی دیکتاتۆری وشمولی کە لەرێگای دەزگای ئەمنی و چاودێریەوە خۆی دەسەپێنێ و دەست وەردەداتە تایبەتمەندیەکانی تاکەکان.
برا گەورە چاودێریت دەکات.
ئەگەر جەماوەرە سادەکەش ماناکەی نەزانێ دلنیام خۆیان دەیزانن، بۆیە وەسفی خۆیان دەکەن.
حاکم شێخ لەتیف مستەفا
|