ئەمریکا زۆر بەڕوونی ئاڵۆزی دۆخی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی. خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دەبینێ کە چەندە ئاڵۆزەو لەو بڕوایەشدایە کە ئەم دۆخە مەترسیە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی، ھەر ئەوەشە بە بۆچونی ئەمریکا ئەم مۆدێل و سیستمانەی دەسەڵاتی وەک عێراق و سووریا و هاوشێوەکانی لەژێر هەژموونی ئێران و ململانێ سیاسیەکاندا هێندە ئیفلیجن لەئاست چاوەڕوانی ئەودانیە.
دواجار کەوتە هاندانی خۆپیشاندانی جەماوەریی چ لە لوبنان و چ لە عێراق، تا کار گەیشتە ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو دوو وڵاتە بريارى دەست لەکار بکێشنەوەو بدەن، هەر هەنگاوێکیش بەخواست یان لەئاست داخوازیەکانی خۆپیشاندەراندا نەبێت و بەردەوامی بەڕاپەڕین بدرێت. چونکە ئەمریکاو هاوپەیمانە ئیقلیمیەکانی هیوایەکی زۆریان لەسەر هەڵچنیوە.
هۆکاری چیە شەڕەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سوریا، عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سوریا تۆکمەتر دەکات؟
دوای هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ئەستۆگرتنی ئەو هێرشانە لە لایەن ”لیوای تابعون”ی عیراق، هێزەکانی سوپای عێراق جموجۆڵیان لە ناوچە سنوورییەکانیان لەگەڵ سوریا بە ئامانجی نەهێشتنی بۆشایی ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات. دەستپێکرد.
• بەپێی ڕاپۆرتی “شەرق ئەوسەت”، سوپای ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بنکەیەکی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پێن مووشەکەی ئاراستە کرابوو کە لە ئەنجامدا کەسێک کوژرابوو و چەند کەسی دیکەش بریندار ببوون
• بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا، کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە دێرەزوور کەوتە بەر هێرشی مووشەکی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران.
• رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەڵامی ئەم هێرشەیان دایەوە و شوێنەکانی سەر بە گروپە چەکدارەکانی ئێرانیان لە گەڕەکی ئامال و هراباش لە شاری دێرەزۆر کردە ئامانج.
• سەرچاوەیەکی فەرمی لە ئیدارەی خۆجێی پارێزگای ئەنبار، لە ڕۆژئاوای عێراق و هاوسنوور لەگەڵ سوریا، ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی چاودێری مەیدانییان لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سوریا دەستپێکردووە.
• بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، کە لێدوانەکانی لە لایەن میدیا ناوخۆییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، یەکەیەکی هێزی ئەمنی لە فیرقەی 7ی سوپا، بە یاوەری فەرماندەی پلە باڵای ئەمنی، لەسەر بنەمای فەرمانی “محەمەد شیاع سودانی” سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی لە هێزە چەکدارەکانی عێراق، ناوچە سنوورییەکانیان لەگەڵ سوریا لە ڕۆژئاوای ئەنبار، بەمەبەستی پشکنین و ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی هێزەکانی سوپا لە ناو شارەکانەوە، لە گەڕێکی میدانیان ئەنجامدا.
• سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم کارە بە ئامانجی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و سنووردارکردن و رێگری کردن لە دزەکردنی داعش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچە بیابانییەکان ئەنجام دەدەن.
• وتیشی: بەپێی ئەم پلانە ئەمنییە، هێزەکانی سوپا بە قوڵایی 15 کیلۆمەتر لە خاکی عێراقدا دەبن، هێزەکانی پاسەوانی سنووریش لە هێڵی یەکەم و بە دووری 15 کیلۆمەتر دەپارێزن.
ئەم سەرچاوانە ئاماژەی بەچی دەکات ؟
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە: ئەو پلانە ئەمنییەی کە لەلاین بەرپرسانی باڵای عێراقەوە پەسند کراوە، بریتیە لە؛ گواستنەوەی هێزەکانی سوپا بۆ دەرەوەی شارەکان و رادەستکردنی فایلە ئەمنییەکان بە هێزەکانی پۆلیسی هەرێمی و عەشیرەتەکانی ئەو هەرێمە.
ئەم سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە کشانەوەی سوپا لە شارەکان دوای سەقامگیربوونی دۆخی ئەمنی و دامەزراوە ئەمنییەکانی تر پێویستیان بە سوپا نییە لەناو شارەکاندا.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە کە پلانی نوێی ئەمنی تیشک دەخاتە سەر پاراستنی سنوورەکان و دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی سوپا لە ناوچە بیابانییەکانی پارێزگاکە بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی.
هۆکار چییە پێیان وایە خامۆشبونی خۆپیشاندان لەعێراق دەستی حەشدو ئێرانەو لە لوبنانیش حزبوڵاو ئێران بەبەرپرسیار دەزانێ؟
ئەمریکا پێی وایە لەڕێی شەقامی عێراقی و بەتایبەت شیعە دەتوانێت هەم دژوو هەم سنورێک تا ئاستی وەستان و تێک شکاندن ئەو فراوانخوازی و دەستتێوەردانەی جمهوری ئیسلامی ئێران بوەستێنێت، ئەوە بە خاڵێکی گرنگ تەماشا دەکات، ئەوە جگە لەو نابەرابەریەی لەڕووی هێزو تەکنەلۆژیای سەربازی و ئابووری و مادییەوە هەیەتی.
لەبەرامبەردا دەوڵەتی ئیسلامی ئیران لەوە تێدەگات گەمارۆی ئابوری بۆ لەسەری توند دەکرێت، خوێندنەوەش بۆ دۆخی سیاسی و ئابووری و.. جموجوڵە ناوچەیی و دەرەکییەکانیش دەکات و لە ئاستی نێو خۆشیدا لەوە تێدەگات، کە جەماوەرەکەی کۆمەڵگەی ئێرانیش لە چ سایکۆلۆژیەتێدایە و چ کاریگەریی ناوچەیی و دەرەکییان لەسەرەو بەهۆی گەمارۆی ئەمریکییەوە گوزەرانی ئێرانیەکان بەچی گەیشتوەو چۆن ئەگەرو سیناریۆکان دەتوانن ڕاستەوخۆ کاریگەرو ڕۆڵ ببینن.
لەبەر ئەمانەو بینینی ئەو ڕۆڵە فراوان و کاریگەرەی (قاسم سولەیمانی) لە عێراق و سوریاو لوبنان وناوچەکە کە هێزو دەسەڵاتی وڵاتێکی نیشان دەدا لەدەرەوەی و لەبەرژەوەندییەکانی ئەمریکاشی دەدا، وایکرد لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بە تیرۆریست لەقەڵەم بدرێ و مایەی مەترسیبێت بۆیە خستیانە بۆسەی خۆیانەوە
دەوڵەتی عێراقیش لەدروستبونیەوە نەیتوانیوە ببێتە مایەی خێرو خۆشی گەلانی؟
چەند دەیەیەکە ئەمریکاو ئیران بەهۆی ململانێ و دژایەتیەکانی نێوانیان ئەوەندەیتر عێراقیان وێرانکردوە.لە دوای ڕووخانی صدامەوە ئێران لە رێگەی شیعەگەرییەوە تەواو عێراقی داگیر کردو ئەوەی قاسم فە رموی نەکردایە نەدەبوو بکرایە واتا حوکمی عێراقی دەکرد لە ڕوویەکی ترەوە تا گەشتە ئەوەی بۆ مانەوەی حەشدی شەعبی دروست بکات لە ژێر ھەژموونی دەسەڵاتی قاسم سولێمانی.
لەم دۆخەشدا ئەوەی بینراو کرا لەعێراقدا جگە لەهەوڵێکی لاواز کەئامانج هێورکردنەوەی شەقامی شیعەیە، کە ئەویش بڕیاری پەرلەمانە بە ڕاگرتنی پرۆسە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە عێراق. چونکە حکومەتی عێراق ساڵی 2009 بە بڕیارێک لەگەڵ هاپەیمانان ڕێکەوتوە بۆ مانەوەیان کە مەبەست هاوکاریە دژبە تیرۆر، بڕیارێکی لەو جۆرە لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق کار بەڕێکارەو ناتوانێت لەگەڵیبێت یان دژ، چونکە بڕیاری پەرلەمان ملزەمنیە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێویستی بەهەمواری یاسا هەیە، ئەمە جگە لەوەی مەترسیدارە بەوەی داعش لەبەر دەرگایەو ئەگەری گەڕانەوەشی زۆرە.
لەگەڵ پەرەسەندنی دۆخەکەشدا ئاڵۆزی تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوەو دوورنیە عێراق ببێتە سوریایەکیتر، چونکە ئەمریکاو ئێران هیچیان شەڕی هێزەکانیان واتە جەبهەیی ناکەن، بەڵکو بریکارەکانیان بەتوندی ئەو ڕۆڵە دەگێڕن، لەبەر ئەوەی بەسوریا بونی عێراق بەندە بە کاردانەوەی مەیدانی ئێران لەبەرامبەر کوژرانی قاسم، وە ناڕوونی هەڵوێستی چەند وڵاتێکەوە وەک ڕوسیاو تورکیا، ناوەندگیری و هەوڵە دیپلۆماسیەکانی وڵاتانی ناوچەکەو جیهان وەک بەریتانیان و قەتەر بۆ ڕێگرتن لە پەرە نەسەندنی دۆخەکە.
دیدەکان وایە گەر ئێران ئەم کردەیەی ئەمریکا بەکارێکی ئاسایی وەربکرێت ئاشکرابونی لاوازیەتی و دەرفەت دەداتە لایەن و هێزە ناڕازییەکانی نێو خۆی ئێران و دەشبێتە ئەو دەرفەت و دەروازەیەی ئەمریکا بۆی دەگەڕێ. کەواتە ئێران بێدەنگ دەبێت یان پەرچەکرداری سەربازی لەبەرامبەر ئەمریکادا دەکاتە بژاردەو ئابڕوی نەچێت.
لێرەدا ئەمریکا لەوە دەنڕوانێ لەکاتی جەنگدا ئێران توانی بەڕێوەبردنی جەنگ و وڵاتی نابێت. لەلایەکیترەوە ئیران بڕوای وایە کە لەڕێی جەنگەوە دەتوانێت ئێرانیەکان بۆ پاراستن و بەرگری خڕکاتەوە.
ئەوەی ئەمریکاشە دەیەوێت بەڵێنەکانی بەرێتەسەر بەتایبەت لەکاتی هەڵبژاردندا کە دابوی بە لۆبی ئیسرائیل پستیوانیان بێت چونکە جەند مانگێکی ماوە بۆ هە ڵمەتی هەڵبژاردنێکیتری سەرۆکی ئەمریکادا. هەروەها ئەمریکا بەخۆپارێزیەوە دەنواڕێتە دووبارە بونەوەی دەست بەسەراگرتنی سەفارەتەکەی. لێرەوە دەردەکەوێت هەردولا شەڕ لە بەرژەوەندیانە.
له گە ڵ باس و گریمانه ی کشانه وەو نە کشانه وە ی ئە مریکا له هه ندێ ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوەراست له زۆرنا وندی سیاسی و میدیاییدا گەلیک شرۆڤه ی هه مە لایەنه ی بۆ ئە کرێت .
هه رچەندە ئەنجومە نی پیرانی ئە مریکا لە م دواییه دا پێشنیاری کۆنگریسی بۆ کشانە وەی هێزەکانی ئه مریکای له سوریا رە ت کردوە، بەلام کشانه وەی هێزە کانی ئە مریکا لە م ناوچانه وە کو ئه گە رو گریمانه یەکی به هێز لە داهاتوویه کی دوور یا نزیک هه رئه مێنێ. ، وە به کورتی لە کاتی گریمانه ی کشانه وەی ئە مریکا لە ڕۆژهه ڵاتی ناوەرواست بە تایبە تی لە سوریا وعێراق چاوەڕێی ئە م پێش ها ت و رووداوانه ئە کرێت.
1. بە کشانه وەی ئە مریکا لە عێرا ق و سوریا وە هه تا سعودی له گە ڵ چه ندە ها تێ بینی ،بۆشیایی هێز دروست ئه بێت لە ناوچە، چونکه هیزە ناوچه ییه کان به هه موو هێزیان هه ولی پر کردنەوە ی ئە م بۆشیایە ئە د ەن .ئەم هیزە ناوچە ییە سەرە کیانه ش بریتین له ئێران، تورکیا وە ئیسراێیل وە ک سێ گۆشه ی هیز لە ناوچە ،کە هه ریه که یان نوینه رایه تی ئاین و مەز هه بیک ئە که ن، وە ک جوو،سوننه وە شیعە.
2. ەرە سەندنی کێ بڕکێ له نیوان هیزە ناوچە ییه کان بۆ کۆنترۆل و فراوان کردنی زیاتری ناوچە ی نفوزی خۆیان لە رووی سەربازی و ئابووری وە هه تا زمان و فەر هه نگیه وە ٠لەم روەوە ،هه ڵبەتە .ئیسرائیل به پێچە وانە ی تورکیاو ئێران ئامانجی فروان کردن و برەودانی زمان و ئاینی جووله که نیە، بە لکو ته نها فروان کردنی نفوزو ئاسایشی سەر بازی و ئابوریە لە رووبە ری جوگرافیا یە کی فراوانترا. *
3. ئیران وەک هیزی سەرکەو تووبه رامبەر تورکیاو ئیسراێیل ، کە نفوزی لە یه مە نه و تا لوبنان بە ناوعیراق وسوریا تی په رئە بی فراوان ترین روبه ری مانوری سەربازی و سیاسی وئابوری هه یه ، کە تیک شکاندنی لە لایەن نە یارەکانی ئاسان نیه ، وە کێ بڕکێ لە گە لی لە لایه ن تورکیاو ئیسرائیلە ئە گە ر مە حێڵ نە بێ ئه سته مە له کات و رەوشی جیهانی و ناوچه یی و ناوخۆی ئێرانی ئێسادا چونکه ;
4. ئێران له ڕێگه ی دە سەلات داری گرووپە شیععە کان وە لە یه مە ، عێراق وە لوبنان وە هه تا تا رادەیه ک سوریاش خاوەنی بریاری سیاسی و سەربازی وە هه تا ئابووریشه ،واته ئێران زاله بە سە ر قوڵایی ڕۆژهه لاتی ناوەراست بە رە هندی سیاسی ،سەربازی ،مەزه هه بی وە ئابوریشه وە چونکه ئەم ناوچانه ی نفوزی ئێران،که سەر چاوەی وزە ن ناوچه ی شیعە نشینن،وە هه تا لە سعودیه ،سەرچاوەکانی نە وت و غازبه شی هه رە زۆری لە ڕۆژهه لاتی سعودیە یە کە دانیشتوانی شیعە ن ،لە بە رئە وە نە ئیسرائیل وە تورکیاش کە هه رگیز ناتوانن ببنه رکەبەری ئێران به هۆی هۆکاری ناوخۆیی ئه م وەلاتانه کە باسمان کرد.
5. گە رانه وەی رووس وەک هێزیکی جیهانی بۆ ناوچە لە ریگەی سوریاو ئیرانه وە ، بۆته پالپشتیکی گە ورە یه بۆ ئێران ، کە ئێران بتوانێ خە ونه کانی بە دی بێنێت بۆ دروست کرنی هیلالی شیعی وە لەم ڕێگه وە هه رە شه کان لە سەر خۆی کە م بکاته وە. هه لبه ته روسیاش ئارەزووی مێژوویی هه یه کە پایه کی بگاته ئاوە گە رمە کانی کە نداو وە بە خێرایی جێگه ی ئە مریکا بگرێتە وە.