با خوێندن بفه‌وتێ به‌ئێوه‌ چی ؟!؟

  09/01/2024  |    1447 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌وانه‌ی خوێندیان ده‌فه‌وتێ منداڵانی چینی خواره‌وه‌ن. باهه‌ربفه‌وتێ به‌جه‌هه‌ننه‌م. به‌ئێوه‌چی.  ئێوه‌ هه‌روا بێده‌نگبن له‌ئاست بایكۆتی ئه‌و مامۆستا نابه‌رپرسانه‌ باهه‌ر بڕژێنه‌ سه‌رشه‌قام و هاواركه‌ن. به‌ئێوه‌چی. ئه‌وان چ به‌رهه‌مێكیان بۆنیشتمان هه‌یه‌. نه‌ نه‌وت ئه‌دۆزنه‌وه‌و نه‌غازو نه‌جیوه‌  نه‌داهاتێك ده‌خه‌نه‌ سه‌رداهاتی وڵات و نه‌سودێكیان بۆئابوری وڵات هه‌یه‌. فه‌رموو ئه‌وه‌ نزیكه‌ی چه‌ندین مانگه‌ ده‌وامی خوێندن ڕاگیراوه‌و هیچ مه‌ترسیه‌كیشمان له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌بینی.  ئاخر مامۆستا تێربێت یان برسی چ به‌رهه‌مێكی هه‌یه‌ تا به‌وشێوه‌یه‌ دنیا پڕكه‌ن له‌هات و هاوار.  ده‌ستتان خۆشبێت كه‌ نه‌تان هێشت ئه‌م ئابڕوچوونه‌ به‌رنه‌ به‌غداو بێگانه‌ش پێمان بزانێ.  
هه‌ربه‌ڕاست منداڵی چینی خواره‌وه‌ بخوێنێ یانه‌خوێنێ . په‌روه‌رده‌ بكرێ یان نه‌كرێ چی له‌ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ئه‌گۆڕێ. خۆئه‌وه‌تا پانزه‌ ساڵه‌ كه‌س له‌و به‌چكه‌ فه‌قیرانه‌ دانه‌مه‌زراوه‌و هیچ كه‌م و كورتییه‌ك بۆ نیشتمان و حكومه‌ته‌كه‌ی دروست نه‌بوه‌.  كاتێك ئێوه‌ خه‌باتتان ئه‌كردوو شه‌قتان له‌به‌رد هه‌ڵئه‌دا. ئه‌وخه‌ڵكه‌ خه‌ریكی كارو كه‌سابه‌تی خۆیان بوون. درۆیه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ كه‌خه‌ڵك له‌سه‌ر ئێوه‌ نینۆكیان ده‌رهێنابێت و له‌زینداندا تاسێ رۆژ هه‌ڵیان واسیبێ كێ ده‌ڵێ كابرا قاچاخ چی نه‌بووبێت بۆیه‌ ئوتویان به‌سه‌رپشتیدا هێناوه‌ . ئێسته‌ به‌خه‌بات به‌ئێوه‌ی ئه‌فرۆشێته‌وه‌. ئه‌نفال و كیمیاباران و وێرانكردنی گوندوو ئه‌م حه‌قایه‌تانه‌ هه‌ركۆن نه‌بوون؟واچینی خواره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ باسی ئه‌كه‌ن. هه‌رلێیان گه‌ڕێن بانه‌خوێنده‌واربن بانه‌زان و نادیده‌بن. باڕه‌ش وسپی له‌یه‌ك جیانه‌كه‌نه‌وه‌ باوه‌ڕبكه‌ن خوێنده‌واربن و خوێنده‌وار نه‌بن هیچ له‌ باڵانسی حكومه‌ت ناگۆڕێ. چۆنی ئه‌بینن هه‌روایه‌. ئاخر ئه‌وهه‌موو دكتۆراو ماسته‌ره‌ له‌م وڵاته‌ هه‌یه‌. كێ داهێنانێكی كرد.  كێ چوه‌سه‌رمانگ.  خۆئه‌زانم كه‌هه‌ر ئێوه‌ بوارتان به‌وانیش نه‌داوه‌ . هیچ بكه‌ن ده‌ستتان خۆش بێت. كێ ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش داهێنانێكیان هه‌بوایه‌. نه‌ئه‌بوونه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ ئاسایشی و ڵات و  وڵاتانی ده‌رو دراوسێ به‌هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان لێكیان نه‌دایه‌وه‌.  كه‌وابوو . هه‌رلێگه‌ڕێن باخوێندن هه‌ر نه‌بێت و مناڵی هه‌ژار خوا وا به‌ختی بۆ دیاری كردوه‌و خه‌تای كه‌س نییە.
زیاتر