سیاسەت و بانگەشە !
30/07/2024
|
705 جار خوێندراوەتەوە
ئیتر کاتی هەڵبژاردنە، شەڕە دەمە، ئەم قولی ئەو دەباتە دەمداو ئەو هێرش دەکاتە سەر ئەم..
لە دونیادا قسەی کاتی بانگەشە بە هەند وەرناگیرێ..
جارێک لە خولێکی رۆژنامەوانیداو بە ئامادەگی هەندێک میدیاکاری نێو دەوڵەتی باس لەوەکرا، ئایا دەکرێ قسەی سیاسی و حزب لە کاتی بانگەشەدا بکرێتە هەواڵ و دەرخواردی بینەرو بیسەرو گوێگر بدرێ، لە کاتێکدا وەکو میدیاکار دەزانین قسەکان بۆ بانگەشەیەو جدی و ڕاست نیین؟
وەڵامێکی جوانیان دایەوەو گوتیان؛ گەر کاندیدی سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی هێرش بۆ سەر سین بکات، سین هەڕەشەکە بە جدی وەرناگرێ، چونکە دەزانێت درۆیەو کاتی بانگەشەیە، بەڵام گەر کاندیدەکە بووە سەرۆک و هەمان هەڕەشەی کرد، ئەوکات سین دەکەوێتە خۆی و قسەی دەبێت..
سیاسەت و بانگەشەی کاتی هەڵبژاردن جیاوازن لەیەکتری… دوای هەڵبژاردن تەپ و تۆزەکە خۆی دەنیشیێتەوە…
|