غەززە و هەرێمی كوردستان

  22/07/2025  |    451 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە دڕندەترین تاوانەکانی مێژوو، برسیكردنی خەڵکی غەززەیە، لە کاتێکدا لەو دیو سنوورەوە و لە عەریشی میسری، خۆراکی سێ مانگی هەموو دانیشتوانەکە لەلایەن یوئێنەوە کەڵەکە کراوە. لە پاش ئەوانیش، لەم ناوچەیە، مووچەخۆرانی کوردستان دێن کە بارمتە و برسیکراون، بەتایبەت ئەوانەیان کە داهاتیان کەمە و سەرچاوەی ژیانیان تەنیا مووچەكەیانە. 

ئەگەرچی هیچیان پێ ناکرێت، زۆربەی دنیا، جگە لە ئیسرائیل و دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا، لەگەڵ غەززە هاوسۆزن؛ بەڵام خەڵکی کورد کەسیشی نییە باوەڕی پێبکات و بەرگریی لێ بکات و لەگەڵیدا هاوسۆزبێت. ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە: نەوتە نەفرەتییەکەی، کە بۆ خەڵکە ئاساییەكەی نییە، هەرا و زەنای میدیای ئاراستەكراوی دەسەڵاتدارانی بڕیاربەدەستی، کە دوژمنی زۆرتری دروستکردووە و دۆستی نەهێناوە، تەنیا بۆ ئیستیهلاكی نێوخۆییە و لێكەوتەی دیكەی خراپیشی هەیە. لە پەنا ئەمانەشدا ڕق و قین و گیانی تۆڵەكاریی هێزە شیعەکان ئامادەیە و بە باشی درزە نێوخۆییەكان و دۆستە كوردە هاوكارەكانیشیان لەو ڕقەدا بەكارهێناوە.

زیاتر