درۆی ڤاکسین دژی کۆرۆنا و دەرمانی چارەسەر لە کوردستاندا ڕابگرن

خالید سلێمان

ڕۆژنامەنووس
  01/11/2020  |    475 جار خوێندراوەتەوە

ڕاستی و دروستی ڤاکسین و دەرمانی چارەسەر بۆ پەتای کۆرۆنا، یەکێکە لەو گرفتە گەورانەی ڕۆژانە ڕوبەڕوی هاووڵاتیانی کوردستان دەبنەوە.

لە چەند هەفتەی ڕابورودا دایکی هاوڕێیەکەم لە سلێمانی بەهەڵە پێیان وتبو کە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە، لەم کەین و بەینەدا دوکتۆرێک پێی وتبون کە دەرمانی چارەسەر هەیە، بەڵام گرانە.

کەس و کاری هاوڕێکەم لە بەرئەوەی ڕۆژنامەنوسێکیان تیایە لە ڕێگەی زمانی ترەوە زانیاری دەسدەکەوێت، بڕوای بە قسەی دکتۆرەکە نەکردبو، جارێکی فەحسی بۆ دایکی کردبو، بەخۆشحاڵیشەوە دەرەنجامی فەحسی یەکەم ڕاست نەبو، چونکە نەخۆشەکە تەنها توشی پەتایەکی پایزانەی ئاسایی بوبو نەک کۆرۆنا.

ئەگەر ئەم حاڵەتە لای هاووڵاتییەکی ئاسایی بوایەو هیچ زنیارییەکەی نەبوایە، ئەوا جگە لەوەی دەچوە ژێڕ باری کڕینی دەرمانەکە بە پارەیەکی زۆر، لەوانەیە بەهۆی وەرگرتنی دەرمانەکەوە، توشی گیروگرفتی تەندروستی لاوەکیش بوایە
.

لەم ڕۆژانەشدا، جارێکی تر درۆو دەلەسەی دەرمانی ڕوسی و چینی، لە بازاڕی مافیاو قاچاخچییەکانی کوردستاندا بڵاوەتەوەو هاووڵاتیانی توشی دڵەراوکێیی تەندروستی کردوە. زۆر کەس دەرمانەکە دەکڕن و بەکاریشی دەهێنن .

هەڵبەتە ئەو هاووڵاتیانەی، سەرچاوەی زانیارییان هەیە، توشی ئەم دڵەڕاوکێیە نابن و لەرێگەی سەچاوەی زانستی و میدیایی جیاجیاوە، ڕاستی و دروستی ئەوە ئەزانن کە ئەمجۆرە دەرمانانە تەنها لە پێناو پارەدایەو هیچی تر. بەشە زۆرەکەی کۆمەڵگە باجەکە ئەدات، چونکە نازانێت سەرچاوەی دەرمانەکان لە کوێیەو چۆن دەگەنە بازاڕەکانی کوردستان .

ئەبێ میدیا ئەم کێشەیە لە ڕێگەی خەڵکانی پسپۆرو شارەزا بۆ خەڵک یەکلایی بکاتەوە. هاووڵاتیانی کوردستان زۆرجار پارەیەکی زۆر ئەدەن بۆ کڕینی ئەو جۆرە دەرمانانە لە کاتێکدا لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا نە ڤاکسین و نە دەرمان ئاپروڤ نەکراوە.

ئەبێ خەڵک هۆشیار بکرێتەوە، ڤاکسین چارەسەر نیە بەڵکو خۆپاراستنە لە ڤایروس لە رێگەی ڤایروسەوە، واتە هەرکەسێک توشی نەخۆشیەکە بو، ئەوا ڤاکسین چارەسەری ناکات، ئەبێ خەڵکی کوردستان ئەوە بزانن کە تا ئێستا هیچ چارەسەرێک لە هیچ شوێنێکی دنیادا بەرهەم نەهێنراوەو تاکە چارەسەر، دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پاک و خاوێنی و بەکارهێنانی دەماکە نەک شتێکی تر
.

ئەگەر میدیای کوردی ئەم ئەرکە نەبینێت، ئیتر ڕۆڵی چیە و بەکەڵکی چی دێت، ئایا بۆ ئەوە باش نیە بخرێتە ناو تەنەکەی خۆڵەوە؟


زیاتر