لە عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وتی خانه‌نشینان ده‌ستیپێكرد

  2025-06-30  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق ڕایگه‌یاند، رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی حەوتی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی تەواوبووە.

ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق ڕایگەیاند "رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی تەمموزی 2025 تەواو بووە، و و ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كانی خانه‌نشینكراوانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كراوه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە و له‌چاوه‌ڕوانی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدان.

 

 


ڕیکلام