سۆرانی  |  بادینی  |  English      

پارتی یاری بە ئاگر دەکات

  06/05/2021  |    1114 جار خوێندراوەتەوە

کێ چ دەڵێ با بڵێ، لە کۆی پێنج دادوەرەکەی دادگای پێداچوونەوە، سێیان پارتین و هەر ئەو سێیەش بڕیاری دادگایی تاوانەکانیان تەئیید کرد. ئەو دادوەرانە پێش ئەوەی نوێنەری کەس بن، نوێنەری حزبەکانی خۆیانن و بۆیەش حزب لەوێی داناون تا پارێزەری مەساڵحی حزب بن .

کەواتا پارتی بڕیاری داوە .

*

ئەو کردەوانەی کە وەکو تاوان بەسەر ئەو سزادراوانەدا کراوەتە ماڵ رەنگبێ یەکێک بێت لە گەورەترین سکانداڵەکانی مێژوو کە بەناوی قانونەوە تۆمار کرابێت. چونکە نەک هەر هیچ دەققێک لە قانوندا نییە پشتیان پێ بەستبێت، بگرە رێگا خۆشکەرە بۆ قەیرانێکی سیاسیی گەورە بە تایبەت لەگەڵ ئەمریکا وئەوروپا! جا فەرقی ئەو قەرارە لەگەڵ موشەکەکانی حەشد چین کە بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دەنرێن لە بەغدا؟

*

مەسەلەی دانیشتن لەگەڵ کۆنسوڵ و سەردانی کۆنسوڵخانە وەکو تاوان وێنا کراوە و ئینجا داوا لە دیندار زێباریش دەکرێ کە بۆ ئەو وڵاتەنەی روون بکاتەوە کە ئەوانە جاسوس بوونە و ئەوە قەراری دادگایە !

ئایا پارتی بەدوای تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکایە؟ ئەگەر تۆڵەکردنەوە نییە ئەوە سوکایەتیکردنە بە ئەمریکا و ئەڵمانیا کە بە هێزی ئەوان هەرێم هێشتا نوززەیەکی تێدا ماوە. باوەڕ ناکەم نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتانە و خودی وڵاتەکان وا بە هاکەزایی بەسەر ئەو ئەوەدا تێپەڕن .

قسەیەک هەیە دەڵێ کوڕەکان باجی هەڵەی باوکەکانیان دەدەنەوە، بەڵام لە راستیدا لە کوردستان باوکەکان باجی هەڵەی کوڕەکانیان دەدەنەوە.


زیاتر