عەبدوڵا ئۆجەلان: دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو ئامانجە سەرەکییەکە بەدیهات

  5   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای زیاتر لە 27 ساڵ بۆ یەکەمجار عەبدوڵا ئۆجەن رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی ڤیدیۆیی لە زیندانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو ئامانجە سەرەکییەکە بەدیهات"

عەبدوڵا ئۆجەلان،  لە دوورگەی ئیمراڵییەوە پەیوەست بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەیامێکی ڤیدۆیی بڵاوکردوە.

دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان: 

"هاوڕێیانی هێژا"
سەبارەت بەکێشە و رێگەچارەکانی دۆخی بەرجەستەی ئەم قۆناخەی تەڤگەری هاوڕێیەتی کۆمیناڵیمان پێی
گەیشتووە بە ئەرکێکی ئەخلاقیانەم زانی بە نامەیەکی بەرفراوانی دوبارەییش بێت، وەڵامی ئاشکرا و
خولقێنەرتان بدەمەوە.

١- پێداگرم لەسەر بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ (ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی).
٢- بە کۆنگرەی ١٢ و هەڵوەشاندنەوەی (پەکەکە) وەڵامێکی تاکۆتا درووستی ئەرێنی و بەرفراوانی ئەمەتان
دایەوە، ئەم هەڵوێستەتان بە وەڵامێکی مێژووییانە لەقەڵەم دەدەم.

٣- دەبێت ئەم دۆخەی ئێستاکە وەکو ئەنجامێکی بە بایەخ و مێژوویی پەسەند بکرێت. هاوکات ڕەنجی ئەو
هاوڕێیانەی کە رۆڵی پرد دەگێڕن شایستەی ڕێز و گرنگی پێدانێکی هاوئاستە.

٤- لە سەرەنجامی سەرجەم گۆڕانکارییەکاندا، مانیفێستۆیەکی کۆمەڵگەی دیموکراتیم ئامادەکرد کە دەبێت بەوەرچەرخانێکی مێژوویی بژمێردرێت. ئەم مانیفێستۆیە بە سەرکەوتویی شوێنی مانیفێستۆی ٥٠ساڵەی "رێگای شۆڕشی کوردستان" دەگرێتەوە. لەو بڕوایەدام کە نەک تەنیا بۆ کۆمەڵگەی مێژوویی کورد، بۆ کۆمەڵگەی هەرێمی و گەردوونیش ناوەڕۆکێکی کۆمەڵگەیی مێژوویی هەڵگرتووە. گومانم نییە کە ئەمە نموونەیەکی سەرکەوتووی نەریتی مانیفێستۆی مێژووییە.

٥- پێویستە بەئاشکرا ئەوە بڵێم کە ھەموو ئەو گۆڕانکارییانە سەرەنجامی ئەو دانیشتنانەن لە ئیمراڵی ئەنجامم
داون. بەورییاییەکی بەرزەوە کار کراوە بۆ ئەوەی دانیشتنەکان لەسەر بنچینەی ئیرادەی ئازاد بن.

٦- ئەم قۆناخەی پێیگەیشتووین، هەنگاوی نوێ بۆ پراکتیزەکردن دەسەپێنێت. بە بایەخەوە جەختکردنەوە،
تێگەیشتن و پابەندبوون بە بنەماکانی ئەم قۆناخە و ئەم هەنگاوە پێویستانەی گرنگییەکی مێژووییان هەیە، مەرجی درێژە پێدانن بەهەنگاوەکان. لێرەدا کۆتایی بەتەڤگەڕی پەکەکە دەھێنین کە وەک کاردانەوەیەک لەدژی نکۆڵیکردن لە هەبوونی کورد دەرکەوت و بەئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شەڕی رزگاری نەتەوەیی بوو. ئێدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگەیەوە ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە. لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بە سەر چووە. ئەوەی تر بە دووبارەیەکی زۆر و چەقبەستن هەڵدەسەنگێندرێت. لەم سۆنگەیەشەوە درێژە بە رەخنە و رەخنەدانی بەرفراوان دەدات.

بەو پێیەی سیاسەت بۆشایی هەڵناگرێت، دەبێت ئەو بۆشاییە بە بەرنامەی (ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی)، بەستراتیژی (سیاسەتی دیموکراتی) و وەک تەکتیکی سەرەکیش بەحقوقی گشتگیرانە پڕ بکرێتەوە. ئامانجمان قۆناخێکی مێژوویی و چارەنووسسازە.

لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا؛ ئارەزومەندانە دانانی چەک و هەنگاوی دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی بەرفراوان کە وا بیری لێدەکرێتەوە لە پەرلەمانی تورکیادا بەیاسایی بکرێت و دەستڕۆیشتوو بێت هەنگاوی گرنگن.
مەرجە هەنگاوەکان بە وریایی و هەستیارییەوە و دوور لە لۆژیکی نەزۆک و ململانێی من و تۆیی، بنرێن. دەزانم کە هەنگاوەکانمان مایەپووچ نابن. ئەو راشکاوییە دەبینم و متمانەم پێیەتی. هاوکات هەوڵی چوونە ناو هەنگاوی کرداریتر و کلیل ئاسایانەی بەرجەستە لەئارادایە.

ئەو تێزانەی من دامناون سەرەکیترینیان ئەمانەن؛
١- هەموو لایەک ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن، گەیشتن بە ئامانجی (ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی) بە گەیشتن بەرێنماییەکی ئینتەگراسیۆنیستی ئەرێنی بەدیدێت. لە سەرەنجامی هەموو باسەکاندا دەردەکەوێت کە: پەکەکە دەستبەرداری ئامانجی دەوڵەتی نەتەوە بووە، لەگەڵ دەستبەردان لەو ئامانجە بنچینەییە دەستبەرداری ستراتیژییەتی بنچینەیی شەڕیش بووە، کۆتایی بەهەبوونی خۆی هێناوە. چاوەڕێ دەکرێت ئەم قۆناخە مێژووییە بەرەو پێشتر ببردرێت.

٢- بەشێوەیەک کە ببێتە مایەی واتادان بەپەرلەمان و کۆمیسیۆن و گومانەکانی ڕای گشتی لاببات و ببێت بەوەڵامی پێویستییەکانی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەمان، دەبێت ئەوە ئاساییانە لێکبدرێتەوە کە زەمینەسازکار بن بۆ ئەوەی چەک دانان بۆ لایەنی پەیوەندیدار و رای گشتی بەشێوەیەکی کراوە بکرێت.

دروستکردنی میکانیزمی چەک دانان پرۆسەکە بەرەو پێشەوە دەبات. ئەوەی دەکرێت هەنگاوێکی دڵخوازانەیە لە قۆناخی تێکۆشانی چەکدارییەوە بەرەو قۆناخی حقوقی و سیاسەتی دیموکراتیانە. ئەمە نەک بە شکست، بەڵکو دەبێت بەسەرکەوتنێکی مێژوویی بزانرێت. وردەکاری چەک دانان دەستنیشان دەکرێن وبە خێرایی پراکتیزە دەکرێن.

٣- دەم - پارتی لەگەڵ پارتییەکانی تری ژێر چەتری پەرلەمان بۆ گەیاندنی ئەم پرۆسەیە بەسەرکەوتن
پێکەوە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ دەکەن.

٤- لەم نێوەدا سەبارەت بەدۆخی ئازادبوونی من کە وەکو مەرجێکی سەرەکی لە سەرجەم نوسراو و بڕیارەکاندا هاتووە: خۆشتان دەزانن کە هەرگیز ئازادی خۆمم بە کێشەیەکی تاکە کەسی دانەناوە. لە رووی فەلسەفیشەوە ئازادی تاک؛ دوور لە کۆمەڵگە نابێت. تاچەند (تاک) ئازاد ببێت (کۆمەڵگە) و تاچەند (کۆمەڵگە) ئازاد ببێت (تاک)یش ئازاد دەبێت. مەرجە بەپێی ئەم مەیلە مامەڵە بکرێت.

بڕوام بە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە، نەک چەک. بانگەوازی لە ئێوەش دەکەم ئەم پرەنسیپە
پراکتیزە بکەن.

پێشهاتەکانی ئەم رۆژانەی دوایی لە هەرێمەکەدا، بە ئاشکرا گرنگی و پێویستیی ئەم هەنگاوە مێژووییەمان دەسەلمێنێت. دەبێت ئەوەش بڵێم کە سەبارەت بە پرۆسەکە پڕ بەدڵ چاوەڕێی هەموو جۆرە رەخنە و پێشنیار و هاوکارییەکتانم.

دەتوانم بە حەز و جۆشەوە جەختی لەسەر بکەمەوە و خۆم بە گەشبین و ئامادە دەزانم کە ئەم گفتوگۆیانە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهانیشدا ئێمە و هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی بە بەرنامەیەکی تیۆری و قۆناخێکی ستراتیژی و تەکتیکی دەگەیەنێت و لە ئێستاوە لەناو هەوڵ و ئامادەکاری ئەمەدان.

بانگەوازیم بۆ قۆناخی دهاتوومان؛ با لەسەر بنچینەی بڕیارەکانی کۆنگرە و ئەو بۆچوون و پێشنیارانەی لەم نوسراوەدا باسم کردوون، قورسایی بخەینە سەر هەوڵەکانمان و پێشکەوتن و وەرچەرخانی سەرکەوتووانە بەدی بهێنین.
لەگەڵ سڵاو و خۆشەویستی هاوڕێیەتی هەمیشەییم
 
١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥
عەبدوڵا ئۆجالان


ڕیکلام