بۆچی ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە..!

  01/10/2024  |    603 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای راپەرینەوە هەرێمی کوردستان هیچ وەک ئەمرۆ لەبەردەم تەنگژەو مەترسیدا نەبووە، دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند جارێک، یان ئەنجام نەدان و لەوەش خراپتر قبوڵ نەکردنی نەتیجەی هەڵبژاردن، دەبێتە دوابزمار لە تابوتی هەرێم، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە بۆ ژیانەوەی هەرێمی کوردستان و جارێکی تر بۆ پێناسەکردنەوەی بەری رەنجی شەهیدانە.

هیوادارم هەموو لایەنەکان بەم تێگەیشتنەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و سەرخستنی کورد و کوردستان بکرێتە ئامانج، ئەوەش پێویستی بەوەیە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی مەدەنیانەو سەردەمیانە بەرێوەبچێت تاپرۆسەی هەڵبژاردن بەسەرکەوتن بگات..
من وەک ئەندامێکی یەکێتی نایشارمەوەو دودڵ نیم لەوەی کەموکورتی حزبەکەی خۆم باس بکەم و رەخنەی لێبگرم، ئەوەش سوننەتێکی سیاسی ناو یەکێتیەو مامی گەورە پیادەی کردوە، بۆیە گرنگە یەکێتیەکان سەرباری هەر سەرنج و تێبینەیەک کەهەیانە دەنگیان بۆیەکێتی بێت، چونکە نکۆڵی لەوەناکرێت کە یەکێتی مێژویەکی پڕ لە قوربانی و فیداکاری زۆری هەیە، لەڕۆژگارە سەختەکاندا بونێکی سەربەرزانەی خۆی سەلماند، تەنانەت لە کاتی ئەنفالیشدا پێی لەخاک و نیشتمان دانەبڕاند و پێشمەرگە و هێزەکەی بەشێوەی پارتیزانی لەمەیدان مانەوە، ئەو مێژوە شاهێدەو  خۆشبەختانە هەندێک لەسەرکردەکانی ئەوکاتە باقین. وە سیاسەتی یەکێتی ،هەر لە سەرەتاوە بگرە لە دەستپێکی بزوتنەوەو کۆمەڵەوەش دروستکردنی بیروڕای ئازادوفرەیی بوە .عەدالەتی کۆمەڵایەتی بوە .

هەر یەکێتیش بو ،سیاسەتی تاک  حزبی لەکوردستان ڕەتکردەوەو کۆتایی پێهێنا . یەکێتی نیشتمانی ،خاوەنی بیرۆکەی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و نەخشەی دانانی ڕاپەڕینیش بو . یەکێتی خاوەنی وەدەستهێنانی سیستمی فیدرالی بو . سەرۆک مامجەلال بو ،سیاسەتی  نان و ئازادی بۆ ڕۆژنامەنوسان داهێنا. بەڵێ یەکێتی کۆمەڵێک کاری باشی کردوە .ئەلبەتە لێرەو لەوێش هەڵەی کردوە . بەڵام گەر بەراوردی بکەین! کارە باشەکانی زۆر زیاترەلە هەڵەکانی . بۆیە بەندە هەم وەک ئەندامێکی دڵسۆزی ئەو کۆمەڵگایە، وەهەمیش وەک ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانی ،داوادەکەم هەم لە دەنگدەرە بەڕێزەکان ،وە هەمیش لە هەموو دۆستان  و برادەران و خزم و کەسوکاری خۆم وە هەرچی دەوروبەری هەمانە ، خوازیارم دەنگ بدەن بە لیستی (١٢٩ )،کە لیستی مام و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە . لیستی راگرتنی هاوسەنگی کوردایەتی و مەدەنیەتە و پێویستە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان  بە بە هێزی، بۆ هاوسەنگی هێز لە کوردستان بمینێتەوە

. وە لاواز بوونی یەکێتی زیانێکی گەورە بە دۆزی ڕەوای کورد دەگەیەنێ .… وە هیوادارم لە کەشوهەوایەکی برایانە و دیموکراسیانەی مۆدێرن، هەموو لایەنەکان هەڵمەتی هەڵبژاردن بێ کێشەو گرفت ئەنجام بدەن وبەوهیوایەی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتو کۆتایی بەم بارودۆخە ناخۆشە دێنین کە نە یارەکانمان هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی و نانەوەی ئاژاوەو کارکردن بۆ دوو ئیدارەیی دەدەن . بژی برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان .سەرکەوێ قەوارەی هەرێمی کوردستان .بە هیوای سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازو مێژوییەدا..…

زیاتر