میدیای یەکێتی: دەرکەوتنی کەمال کەرکوکی گوزارشتی خراپی دۆخی پارتییە

  16   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەك لە میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، "ئەمە یەكەمجار نییە كەمال كەركوكی پەلاماری قاچی تێكۆشەرانی (ی.ن.ك) دەدات، لەگەڵ ئەوەی یەكێتی وەڵامی كەسانی ئاست نزمی وەكو ناوبراو ناداتەوە، بەڵام حەقیقەتێك هەیە هەر كاتێك كەمال كەركوكی دەبێتە دەمراست و قسەكەری پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوكاتە دۆخی پارتی لە هەموو كاتێك خراپترە".

ئاماژە بەوەشدەکات، "هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك باشترین بەڵگەیە، ئەمجارەش تەنها چەند رۆژێك ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، ئەوكاتە هاوشێوەی كەركوك ، كەمال كەركوكی  بەسەرشورییەوە بۆ ماوەی نزیكەی ساڵێك خۆی دەشارێتەوە و پاشان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ستایلێكی نوێوە دەردەكەوت".