ئەدهەم بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوە

  10   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە کەسایەتی دیاری بارزان و کوردستان بەڕێز شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کرد.


لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لەدیدارێکدا کە د.هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، دواپەرەسەندنەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر لە نێوان هێزە شۆڕشگێڕەکان و دەربەستی کوردایەتی و کەسایەتییەکانی کرایەوە کە پەرۆشی بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروستن.

ئاماژەبەوەشدراوە، لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنانەوەی لە تەندروستی پرسی و بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی بەڕێزیان و شێخانی بارزانی رووانی کە رۆڵیان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی و چاکەکاریدا دیار و بەرچاو بووە.

هاوکات شێخ ئەدهەم سوپاس و پێزانینی شێخانی بارزانی بە سەرۆک بافڵ گەیاند لەبەرامبەر وتارەکەی و نرخاندی بۆ پێگەی شێخی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزانی، ووتی ئەوە جێگای ڕێز و تەقدیری هەموومان بوو و بەدڵ سوپاست دەکەین.
 
هەر لە دیدارەکەدا شێخ ئەدهەم پشتیوانی تەواوی بۆ سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ دەربڕی و رایگەیاند، "هەڵوێستەکانت لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و بابەتە نەتەوەییەکان جێگای پێزانینمانە و وەک هەمیشە هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین".