وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە ئینفاق فیعلی پێچەوانەی حوکمەکانی دەستووری عێراقە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێک وەڵامی وەزارتی دارایی عێراقی دایەوە و تێیدا هاتووە، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ دیاریكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان و به پشتبه‌ستن به خه‌رجی ڕاسته‌قینه (الإنفاق الفعلي) گرتوویه‌تییه‌به‌ر، پێچه‌وانه‌ی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستووری عێراقه به‌تایبه‌تی مادده‌ی (121/ سێیه‌م) كه تێیدا هاتووه، پشكی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له داهاته فیدراڵییه‌كان به دادپه‌روه‌رانه دیاریی ده‌كرێت و له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدراڵدایه. بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستان له داهاته فیدراڵییه‌كان دیاریی بكرێت نه‌ك له خه‌رجی ڕاسته‌قینه.
دەشڵێت، پشتبه‌ستن به نووسراوی داداگای باڵای فیدراڵی ژماره (4/ـی فیدراڵی/ 2025/303) له 10/2/2025 نه‌ك (ئه‌و بڕیاره‌ی له نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ‌دا هاتووه) سه‌باره‌ت به خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاست نییه و ناوه‌رۆكی ئه‌و نووسراوه له خۆ ده‌گرێت كه ناتوانێت هه‌ڵیبگرێت، چونكه نووسراوه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕاشكاوی له باره‌ی خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له خۆ ناگرێت. بۆیە ڕاڤه‌كردنی ئه‌م نووسراوه به‌م شێوه‌یه، وای كردووه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی و ئامانجه‌ی له به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له نێوان سه‌رجه‌م چینوتوێژهكانی گه‌لی عێراق به تایبه‌تریش سه‌باره‌ت بژێوی هاووڵاتییان و خه‌رجكردنی مووچه له كاتی خۆید دابماڵێت.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هاتووە، بەگوێرەی نووسراوی دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆران لە بودجەی ساڵانە خەرج بکرێت، هەروەها بەپێی ڕێککەوتن پشکی هەرێم ساڵانە زیاتر لە 13 ترلیۆن دینارە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا 4.4 ترلیۆن دینار بۆ هەرێمەکە خەرج کراوە.