د. لەتیف ڕەشید و سودانی: كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربكرێت

  21   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ كۆبوونەوە، و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە د. لەتیف ڕەشید و سودانی كۆبونەتەوە و گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتی وڵات. و گرنگی پاراستنی سەروەری عێراق و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکانی بەردەم ناوچەکە کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم كرا، و جەختکرایەوە لەسەر چارەسەرکردنیان لە چوارچێوەی دەستور و یاساییە کارپێکراوەکان بە شێوەیەک کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بەردەوام بەدیبهێنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا خرانەڕو، و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی بەکارنەهێنانی سەرچاوە و توانای مرۆیی و ماددی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، و ڕێگریکردن لە قۆستنەوەی پۆستە حکومییەکان بۆ کاریگەری خستنە سەر ئیرادەی دەنگدەر.

 

 
 
 



ڕیکلام