کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی رێکخراوی CPTـی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، پێشکەشکاری کەناڵی Sterk TV، هێمن مامەند، لەبەردەم چێشتخانەیەکی گەڕەکی عەقاری لە شاری سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی درا و بەسەختی برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای خواردنی نانی ئێوارە، ئەو پێشکەشکارە لە چێشتخانە دێتە دەرەوە و دوو کەس کە لەسەر ماتۆڕسکیلێک بوون، تەقەی لێدەکەن و پێنج فیشەکی پێوەدەنێن. دوو لە فیشەکەکان بەر جەستەی هێمن دەکەون و فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی.
دەشڵێت، "هێمن مامەند، لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەساڵی 2019 لە لایەن دادگای هەولێرەوە داواکراوە و لەو کاتەوە ماڵی گواستۆتەوە بۆ سلێمانی"