فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، "براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەر یەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و شەڕی دژی داعش کرا و جەخت لە گرنگی پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە کرایەوە".
براد کوپەر رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا".
راشیگەیاند، "ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا".