بهڕێوهبهرایهتی گشتی كارهبای پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنوری قەزای چوارتا و ناحییەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری و قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبیتە (24) كاتژمێری.
ئاماژهی بهوهشكردوه، دوای تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە (4/9/2025 ) بە ئامادەبوونی ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی، دەستدەکرێت بە پێدانی کارەبای بەردەوام کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٢ هەزار هاوبەشی کارەبایە.
پێشتریش پێنج شەممەی رایردوو کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەروبەری و ناحیەی عەرەبەت و گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوەبەری كارەبایان بە (24) كاتژمێری.
بەگشتی لە پارێزگای سلێمانی (372) هەزار هاوبەشی کارەبا و (1.500.000) ملیۆن هاوڵاتی سلێمانی لە پرۆژەی رووناكی سوودەمەند بوون و كارەبایان بوە بە (24) كاتژمێری ، هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی (٦٠٢) موەلیدە کوژاوەیەوە.