ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەسەدە دووپاتکردەوە

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەدمیراڵ براد کوپەر کۆبووەوە، هەردوولا پێشهاتە نوێیەکانیان پەیوەست بە دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق، تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی هاوار نیوز، لەمیانی سەردانی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەدمیراڵ براد کوپەر بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەمڕۆ لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) مەزڵوم عەبدی کۆبووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەدمیراڵ براد کوپەر، پاڵپشتی ئەمریکای بۆ هەسەدە دووپاتکردووەتەوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لە هەماهەنگییەکانیان پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی کامپەکان و زیندانەکانی داعش.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق تاوتوێ کراون، مەزڵوم عەبدی جەختی کردووەتەوە لەسەر پابەندبوونیان بە درێژەدان بە دانوستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئادار.

مەزڵوم عەبدی دووپاتی کردووەتەوە، پێویستە دیمەشق هانبدرێت بۆ کارکردن و هەنگاونان لەپێناو درووستکردنی متمانە.


ڕیکلام