عیرفان کەرکوکی: شەڕەکە لەئیمپایەر بووە و پاسەوانەکانی ئەژی ئەمین تەقەیان کردووە

  11   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو شەڕە تەقە لەنێوان پاسەوانەکانی ئەژی ئەمین و عیرفان کەرکوکی سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی لەشاری هەولێر ڕوویدا ، عیرفان کەرکوکی بێدەنگی شکاند و رایگەیاند، "شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار ھاتوونەتە ناو پرۆژەی ئیمپایەر لەھەولێر و بێزاریان کردووین".


 عیرفان کەرکوکی سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار هاتوونەتە ناو پرۆژەی ئیمپایەر لەهەولێر و بێزاریان کردووین، چۆن دەبێت ئەو چەکدارانە سەربەخۆ ئاوا بێنە ناو ئەم پرۆژەیەوە کە سکوێرتی هەیە و خەڵک بێزار بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە: هەر زوو ئاسایشمان لە بابەتەکە ئاگادارکرۆتەوە و ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن کە بزانن ئەو کەسانە بۆ هاتوونەتە ناو پرۆژەکە و خەڵک بێزار دەکەن و کێشەیان چییە.

عیرفان کەرکوکی لەبارەی ئەوەی دەوترێ شەڕەکە لەگەڵ کوڕێکی ئەژی ئەمین بەناوی "دیاکۆ" و پاسەوانەکانی بووە دەڵێت : ئێمە ئەو کەسانە ناناسین و هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیاندا نیە هەرکەسێک بوو بێت نازانین بۆ وا دەکەن ، چاوەرێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشین .

باسی لەوەشکردوە: لەگەڵ بەرپرسانی تیزبەکەمان لەگفتوگۆداین سەبارەت بەڕووداوەکە و دواتر بەفەرمی هەڵوێستی خۆمان ڕادەگەیەنین .

شایەنی باسە شەوی ڕابردوو لەپڕۆژەی ئیمپایەری شاری ھەولێر ، شەڕە تەقە لەنێوان کوڕێکی ئەژی ئەمین و پاسەوانەکانی لەگەڵ پاسەوانەکانی عیرفان کەرکوکی ڕوویدا و ماوەی چەند خولەکێک بەردەوام بوو ..


ڕیکلام