ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگهیاند، لە دێرەزۆر بەرپەرچی پەلاماری گروپهكانی سەر بە حکومەتی کاتیی دیمەشقیان داوەتەوە، دەشڵێن، وەک هێزەکانی سووریای دیموکرات پابەندبوونمان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانمان دووپات دەکەینەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "ئەمڕۆ هێزەکانمان لە کەناری ڕووباری فورات لە نزیک پردی 'عەشارە' لە شارەدێی 'دەرنەج' لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، کەوتنە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی گروپهكانی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق".
دەشڵێن، هێرشەکە لە کاتێکدا ڕوویدا کە هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی کاتیی دیمەشق سەرقاڵی پاراستنی گرووپێکی قاچاخچی بوون و دەیانویست بۆ ئەودیوی ڕووبارەکە بیانپەڕێننەوە.
باس لەوەشكراوە، هێزەکانمان دەستیان کرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێمە پابەندبوونمان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانمان دووپات دەکەینەوە، هەروەها، حکومەتی کاتیی دیمەشق بەرپرسیارە لە ئەنجامەكانی ئەم هێرشە و هەر پێشهاتێک.