ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییەوە

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی چه‌ند رێنمایەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە سه‌باره‌ت به‌ شۆفێریكردن له‌ كاتی‌ دروستبوونی‌ ته‌مدا و ده‌ڵێت، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات، بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبونەوەی ئاستی بینین، داواتان لێدەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان ئیش ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لەڕووداوی هاتوچۆ.

داواش لەشۆفێران دەکات، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبوەتەوە.


ڕیکلام