وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، لهبهردهوامیداین به چالاكی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی، ئه‌م چالاكییانه‌ش كێشه‌ی 30 ساڵه‌ی كاره‌با به‌یه‌كجاری بنبڕ ده‌كه‌ن و ئه‌مه دوایین وه‌رزی زستان ده‌بێت كه‌وا كێشه‌ی پچڕانی كاره‌با ڕووبدات.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم دەڵێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری بنبڕ دەکەن، و ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەشڵێت، لەئێستادا 70٪ی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتیمانی بەردەوامییان پێدەگات. سوپاسی پشوودرێژی و هاوکاری بەردەوامیی هاووڵاتیان دەکەین.