پزیشکی دادی سلێمانی لە نوێترین ئاماریدا ئاشکرای دەکات، یەک لەسەر چواری حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لەساڵی رابردوودا بەھۆی رووداوی ھاتوچۆوە بوون.
د. بەختیار رەشید، پزیشکی دادوەری سلێمانی، رایگەیاند، لەساڵی ٢٠٢٥دا ٨٣٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان لەپزیشکی دادی سلێمانی تۆمارکراون.
لئاماژەی بەوەشداوە: ئەو رێژەیەش ٢٢٦ حاڵەتیان بە رووداوی ھاتوچۆوە بوون کە دەکاتە رێژەی یەک لەسەر چواری گیانلەدەستدانەکان و زۆرترین حاڵەتیش لەمانگی تشرینی دووەم بووە کە ٢٩ حاڵەت بوون.
بە پێی ئامارەکانی پزیشکی داد، لەحاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەرووداوی ھاتوچۆ ١٨٣ لەرەگەزی نێرو ٤٣ رەگەزی مێ بوون، ھاوکات ٣٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ماتۆڕسکیل و ٣١ حاڵەت پیادەڕەو و ١٦١ حاڵەتیش بەھۆی رووداوی ئۆتۆمبێلەوە بوون.