مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان مسۆگەرە و هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نییه و ده‌شڵێت، "حكومه‌ت رێكاری پێویستی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی دارایی وڵات گرتوه‌ته‌به‌ر".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ مه‌ترسیه‌ك نییه سه‌باره‌ت به دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هاوكاری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، به مه‌رجێك ڕۆیشتنی پاره به دراوی بیانی به‌رده‌وام بێت.
وتیشی، به‌رده‌وامی ڕۆیشتنی پاره به دراوی بیانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانی ناتوانرێت ڕوبه‌ڕوی داڕمانی ته‌واو ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی هه‌یه كه‌مترین داهاتی نه‌وت به‌سه بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌رده‌وامی بدرێت به ڕێڕه‌وی ئابوری نیشتمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م دڵنیاكردنه‌وه‌یه حكومه‌ت له پێویستی كاركردنی زۆر بێبه‌ری ناكات بۆ دڵنیابون له سه‌ركه‌وتنی ڕێبازه‌كانی سیاسه‌تی دارایی و ڕێوشوێنه پێویسته‌كان كه له‌م دواییانه‌دا گیراونه‌ته‌به‌ر، به ئامانجی گه‌یشتن به به‌رده‌وامیی دارایی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و دابه‌زینه وه‌رزییه‌ی كه نرخی نه‌وتدا رویداوه.