هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە بەرزبوەوە و گەیشتە 7 هاوڵاتی مه دەنی و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 54 هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەیان منداڵ و ژنن.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب بڵاویكردەوە, لە ئاكامی بۆردومانی دڕندانەی گروپەكانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، كە بە بەکارهێنانی تانک و تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدەدرێن و ناوچەكانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان دەكاتە ئامانج، ژمارەی شەهیدانی مەدەنی بۆ 7 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 54 كەس، کە زۆربەیان منداڵ و ژنن.