هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە تۆپبارانی چەند گرووپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر ماڵی هاوڵاتییان، کەسێک گیانی لەدەستداوە و 17 کەسی دیکە بریندارن، هەندێکیان منداڵن.
ئەمڕۆ سێشەممە، شەڕ لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی حەلەب روویدا. هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق دەستیان بە تۆپباران کردووە. تەندروستیی حەلەبیش رایگەیاند، هەسەدە تۆپبارانی گەڕەکی مەیدانی لە باکووری حەلەب کردووە.