نەتەوە یەکگرتووەکان: داوا لەلایەنەکانی حەلەب دەکەین دەستبەجێ گرژییەکان کەم بکەنەوە

  2026-01-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لەلایەنەکانی حەلەب دەکات پەرەسەندنەکان کەم بکەنەوە، دان بەخۆیاندا بگرن و خەڵکی مەدەنی بپارێزن، دەشڵێت: بە قوڵی لە کوژرانی خەڵکی مەدەنی لە حەلەب نیگەرانن.

ستیڤان دووژاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "سکرتێری گشتی نیگەرانە لەو راپۆرتانەی باس لە کوژران و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی دەکەن بەهۆی پێکدادانەکان لە حەلەب. نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی دەکاتەوە کە پاراستنی مەدەنییەکان و ژێرخانە مەدەنییەکان ئەرکی هەموو لایەنەکانە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان".


ڕیکلام