کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکی باران و بەفر ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بکات و پێشبینی دەکرێت، بارانبارین لەھەندێک ناوچە بگاتە (٥٠ بۆ ٨٠) ملیمەتر
ھەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزایی کەشناسی رایگەیاند: پێشبینیدەکرێت لەو شەپۆلەی ڕوو لەھەرێمی کوردستان دەکات، بارانبارین لەھەندێک ناوچە بگاتە (٥٠ بۆ ٨٠) ملیمەتر، لەھەندێک ناوچەی دیکەش ڕێژەکە لەو بڕە زیاتر تێپەڕدەکات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروستبوونی لافاوو دروستبونی ھەوری سوپەرسێڵ کراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە: کاریگەریی شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاست دێتەسەر ھەرێمی کوردستان، لەشەودا بارانبارین لەناو شارەکانو لەتەواوی ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمیش بەفربارین دەستپێدەکاتەوە.
بەوتەی ئەو کەشناسە: زۆرترین ڕێژەی بەفربارینیش لەسنوری پارێزگای دھۆک دەبێتو ڕۆژی شەممە بارانی بەلێزمە دەبارێت، بەپێویستزانراوە، ھەمولایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاریی بکەن، چونکە ئەگەری دروستبونی لافاو لەھەندێ ناوچە ھەیە.