یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای پرەنسیپی یەکسانی لە نێوان هەموو نەتەوەکان، حکومەتی سوریا ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربونەوەی "تیرۆر"ـی لە حەلەب دەستپێکرد بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی گشتی و سەلامەتی هاوڵاتیانی.
وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەکرد، پێشوازیمان لەم ئۆپەراسیۆنە کرد کە هەموو "گروپە تیرۆریستییەکان" دەکاتە ئامانج، ئاسایشی سوریا بە ئاسایشی خۆمان دەزانین، پشتیوانی خۆمان بۆ سوریا دووپات دەکەینەوە لە شەڕی دژی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان"، لەسەر بنەمای یەک دەوڵەت، یەک سوپای و لەسەر بنەمای یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا.