مەسعود بارزانی و تۆم باراک دۆخی حەلەبیان تاوتوێ کرد

  11   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا پەیوەندییە تەلەفۆنیان ئەنجامدا، و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە و هەنگاوی جددیش بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بنرێت.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی و تۆم باراك نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

ئاماژە بەوەشدەکات، "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و دواین پەرەسەندن و گرژییەكانی سووریا و شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە و هەنگاوی جددیش بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بنرێت".


ڕیکلام