ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند: نەخۆشخانەی خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسود بە ئەنقەست کراوەتە ئامانج و داوا لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەن بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ رزگارکردنی نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی.
ئاماژەی بەوەشداوە: نەخۆشخانەی خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسود کە سەدان هاوڵاتی مەدەنی بریندار و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لەخۆگرتوە، بە ئەنقەست کراوەتە ئامانج.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئیلهام ئەحمەد داوا لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ رزگارکردنیان و ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی بریندارەکان، ئێمە حکومەت بە تەواوی بەرپرسیار دەکەین لەم کارە.