ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی شه‌هید زیاد حه‌له‌ب ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ – حه‌له‌ب گه‌یشته‌وە شاری كۆبانێ و له‌وێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كانتۆنی فوراته‌وه له مه‌زارگه‌ی شه‌هید دیجله پێشوازی لێكرا و پابه‌ندی خۆیان به قوربانیدانی ئه‌و دووپاتكرده‌وه.
پێشتر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ – حه‌له‌ب شه‌هیدكردنی زیاد حه‌له‌ب (زیاد قه‌دور) ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی راگه‌یاندبوو و دووپاتی كردبووه‌وه كه سه‌ركردایه‌تی به‌رخۆدانی له شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه كردووه و جێگای خۆی له مێژووی شۆڕشگێڕیدا چه‌سپاندووه وه‌ك ڕه‌مزێكی دیاری قوربانیدان و خۆنه‌ویستی.