بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: داوا لە ئاوارەکانی حەلەب دەکەین بگەڕێنەوە ماڵەکانیان

  8   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە پەیامێکدا رایگەیاند،" متمانە بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق ناکرێت ".

لە پەیامەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا هاتوو، "داوا لە هاوڵاتیانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکەین دەستبەرداری ماڵەکانیان نەبن، داوا لە ئاوارەکان دەکەین بگەڕێنەوە ماڵەکانیان".

ئاماژە بەوەشدراوە، "ئەوەی لە حەلەب روویدا تاوانی جەنگ و پاکتاویی نەتەوەیی بوو، هێرشی هەردوو گەڕەکەکە بەشێک بووە لە پیلانی تورکیا ".

لە کۆتایشدا خۆسەر ئاشکرای دەکات، " لەناو هێرشکارەکاندا چەکداری دا*عــ.ــش هەبووە".


ڕیکلام