ئەمریكا هێزەكانی و سیستمی بەرگری لە نزیک فڕۆكەخانەی هەولێر كشاندووەتەوە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی بڵاویكرەوە، سوپای ئەمەریکا دەستیکردووە بە کشاندنەوەی دوایین هێزەکانی کە لە عێراق ماونەتەوە کە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان جێگیرکراون.

ماڵپەرەکە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە رایگەیاندووە، سوپای ئەمریكا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی كێشاوەتەوە، کە توانای دۆزینەوە و رێگریکردنی لە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کشانەوەکە هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکردووە و بەردەوامە و زۆربەی سەربازانی ئەمریکا و کەرەستە قورسەکانیان گواستراونەتەوە و سەرجەم سیستمە دژە موشەکیەكان بۆ شوێنێکی ئاشکرا نەکرا و گوازراونەوە و لەوێ‌ جێگیرکراونەتەوە.

ماڵپەرەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم کشانەوەیە کە لە کاتێکدایە کە هێرشە بەردەوامەکانی ئێران و میلیشیا شیعەکانی بە تایبەتی بۆ سەر کوردستان، وایکردووە کورد هەست بە نەبوونی هیچ بەرگرییەك بكات.


ڕیکلام