دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێشوازیم لە هاوڕێم، کلیمێنس سێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆیەکی بنیاتنەر و پڕناوەرۆکمان لەسەر دۆخی سەقامگیریی ناوچە، پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەبوو.
ئاماژهی بهوهشكرد، هەروەها جەختمان لەسەر گرنگیی پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا کردەوە، چونکە پەیوەندییەکی پتەو و دامەزراوەیی لە نێوان هەردوو لایەن، بنەمایەکی گرنگە بۆ سەقامگیریی سیاسی و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان.
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها باسی پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و هاوکاری لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگای سازان و تێگەیشتنی هاوبەش. سوپاسی باڵیۆز کلیمێنس سێمتنەر دەکەم بۆ سەردان و گفتوگۆ بنیاتنەرەکە، و هیوادارم پەیوەندی و هاوکارییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و یەکێتیی ئەوروپا زیاتر پەرە بسێنن.