راپرسی سەرتاشەکان رەتکرایەوە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لقی سلێمانی سەندیکاکانی کرێکاران رایدەگەیەنێت، بڕیاری دیاریکردنی کاتی کاری سەرتاشخانەکان لەلایەن بەشی یاسایی پارێزگای سلێمانییەوە رەتکراوەتەوە و تەنها رۆژێک وەک پشوو بۆ کارکردنیان دیاری دەکرێت.

دەرون رزگار، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکاکانی کرێکاران رایگەیاند: ئەو راپرسییەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی کارکردنی سەرتاشخانەکانی سلێمانی ئەنجامدرا و تێیدا زۆرینەی سەرتاشەکان دەنگیان بەوە دا بوو کاتی کارکردنیان لە سەعات هەشتیی بەیانییەوە تا هەشتی شەو بێت، لەلایەن بەشی یاسایی پارێزگای سلێمانییەوە رەتکراوەتەوە.

وتیشی: لەم قۆناغەدا بڕیاردراوە تەنها رۆژێک لە هەفتەدا وەک رۆژی پشوو بۆ سەرتاشخانەکان دیاری بکرێت، بەڵام بۆ دیاریکردنی کاتی دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی کاری رۆژانەیان، خاوەن سەرتاشخانەکان خۆیان سەرپشک دەبن

رۆژی ٥ی ئەیلول سەرتاشەکانی سلێمانی راپرسیەکیان بۆ شێوازی کردنیان ئەنجامدا، ئەنجامی راپرسی سەرتاشەکان بەم شێوەیەبوو:

 (٥٨٤) سەرتاش لە راپرسیەکە بەشداربوون
 (٣٦٧) بە بەڵێ دەنگیاندا کە (٨ بۆ ٨) کاربکرێت
 (٢٠٨) بە نەخێر دەنگیاندا (٨ بۆ ٨) کاربکرێت
(٤٠٩) دەنگ کە رۆژانی هەینی کارنەکرێت
(١٥٤) دەنگ رۆژانی هەینی کاربکرێت


ڕیکلام