بەرپرسێکی ئەمریکی: پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٣٠ی ئەیلول هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

  15   خولەک پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا بۆ ​تۆڕی (ABC) نیوزی ئەمریکی ئاشکرای کردوە: پرۆسەی کشانەوەی سەربازی لە عێراق تا ٣٠ی ئەیلوولی جاری ئەم مانگە تەواو دەبێت، ئەو هێزانەی لە عێراق دەکشێنەوە، لە ئوردن و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دووبارە جێگیر دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: پرۆسەی کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بەردەوامە و تا ٣٠ی ئەیلوولی جاری تەواو دەبێت، بە جۆرێک سەدان سەربازی مابووەوە لە باکووری وڵات بەرەو ئوردن و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دووبارە جێگیر دەکرێنەوە.

دەشڵێت: هێزەکانی ئەمریکا بنکە مابووەکانیان لە هەرێمی کوردستان جێدەهێڵن، هەروەها کەلوپەلی سەربازیش، بە کۆمەڵەی بەرگریی ئاسمانیشەوە، دەکشێندرێنەوە، چونکە بنکەی دژەتیرۆر لە هەولێر گرنگیی خۆی لەدەستداوە دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڕێکخراوی داعش.

باسی لەوەشکردوە: لەوانەیە واشنتن و بەغدا دوای تەواوبوونی کشانەوەکە، لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ هاوکاریی ئەمنی دووقۆڵی بێنە سەر مێزی گفتوگۆ.

ئەمریکا و عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤ ڕێککەوتبوون لەسەر کۆتاییهێنانی پلەبەپلەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڕێکخراوی داعش هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە زۆربەی بنکەکانیان لە عێراق کشاونەتەوە و تەنها بوونێکی سنوورداریان لە هەرێمی کوردستان هێشتبووەوە.


ڕیکلام