وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق لە ماوەی 80 ساڵی ڕابردودا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه كە دەگەڕێتەوە بۆ خراپی وەرزی بارانبارین.
خالید شیمال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، یەدەگی ئاوی عێراق لە ماوەی 80 ساڵی ڕابردوودا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه.
وتیشی، هۆكاری دابه‌زینی ئاستی یه‌ده‌گی ئاوی عێراق بۆ خراپی وەرزی بارانبارین و کەمبوونەوەی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو لە هه‌ردوو ڕووباری دیجلە و فورات ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئاو به‌راورد به ساڵی ڕابردوو واته ساڵی 2024 زۆر كه‌متر بووه‌ته‌وه، بۆیه ناچارن ڕووبەری ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی لەم هاوینەدا به‌ربومیان تێدا چێنراوه، کەم بکەنەوە.